به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی بارانی 24 سه‌عاتی ڕابردووی له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا خشته‌ی بارانبارینی 24 سه‌عاتی ڕابردووی سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند و به‌پێی خشته‌یه‌كه‌یش له هه‌ولێر له‌و ماوه‌یه‌دا 12.8 ملیم باران باریوه.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه كه "وشه" وێنه‌یه‌كی له خواره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه له پارێزگای دهۆك 1.6 ملیم باران و له سلێمانی 35.4 ملیم و كه‌ركووك 28.4 ملیم و له هه‌ڵه‌بجه‌یش رێژَه‌ی بارانبارین له 24 سه‌عاتدا 47.6 ملیم بووه.
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كردووه كه له ناوچه چیاكانی سنووری هه‌ولێر و سلێمانی به‌فربارین بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت.