تا دێت دۆخی ناو شاری كه‌ركووك به‌هۆی پێشێلكاریی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵۆزتر ده‌بێت و چه‌ند ڕۆژێكه میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبى هێزى زیاتریان له شاره‌كه‌دا جێگیر كردووه و ده‌ستیان كردووه به پێشێڵكارى بۆ سه‌ر ماڵوحاڵى كورده‌كان و به‌وه یش ناوه‌ستن و ده‌ست بۆ نامووسى كچانى كورد ده‌به‌ن و ده‌یانڕفێنن.
كه‌مێك پێش ئێسته لە شارى کەرکووک کچێکی تەمەن 21 ساڵ ڕفێندرا، و چوار گه‌نجى كوردیش بریندار بوونه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى شووبات، له گەڕەکی (ڕاپەڕین - قادسیەی)ی شاری کەرکووک کچێکی تەمەن 21 ساڵ بە ناوی (ب.ر.م) کە لە نەتەوەی کوردە لە بەردەم ماڵی خۆیان لەلایە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە زەبری هێز و ڕاکێشان ڕفێنرا وه و له ئه‌نجامدا گه‌نجانى گه‌ڕه‌كه‌كه ویستوویانه پارێزگارى لێ بكه‌ن، به‌ڵام چه‌كداره‌كان له‌وانیان داوه و برینداریانیان كردوون.
به پێى زانیارییه‌كانى له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ڕفێنەرەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کڕۆلا -ڕەنگی سپی -ژمارە نەناسراو) یان پێ بووە و چه‌كداره‌كانیش چه‌كدارى ڕێكخراوى به‌در بوونه و ناسراو بوونه.
سه‌رچاوه‌كه به "وشه"ى گوت ئه‌وان مه‌به‌ستیانه خه‌ڵك و خانه‌واده كوردییه‌كان بتۆقێنن و ده‌ست به كارى قێزه‌ون ده‌كه‌ن، و ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ئاماده نین سكاڵا له ماڵه‌كه وه‌ربگرن به بیانووى ئه‌وه‌ى ده‌وامیان ته‌واو بووه.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به چاوساغی چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتی كه به ناپاكه‌كان ناسراون، هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و داگیریان كرد، له‌و كاته‌وه تا ئێسته دۆخی ته‌ناهی و كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه به‌ته‌واوی تێك چووه و به سه‌تان هاووڵاتیی كوردی شاره‌كه ئاواره بوون و ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی كه‌ركووك ناتوانن كاروباره‌كانیان بكه‌ن.