داوای دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە سندووقەكانی دەنگدان دەكرێت

:: PM:07:08:17/02/2018 ‌

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی عێراق و مانەوەی حەشدی شەعبی لە بەشێی زۆری ناوچە سوننەكان، مەترسی دەستكاریكردنیان بۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ بەرژەوەندی كاندیدانی سوننەی نزیك لە خۆیان هەیە، پارتێكی سوننەیش داوا دەكات كە لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا پێویستە حەشدی شەعبی لە سندووقەكانی دەنگدان دوور بخرێنەوە. 

هاوكات لەگەڵ بوونی چەندان تەنگژەی گەورە لە عێراق لە مانەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵواسراوی و بوونی ژمارەیەكی گەورەی ئاوارەكانی سوونە لە ئاوارەیی  و مانەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەكانیان، بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوە بچێت. 

پارتی "بۆ عێراق یەكگرتووین" بە سەرۆكایەتیی ئوسامە نوجێفی لەسەر زاری زوهێر جبووری گوتەبێژی ئەو پارتە ئەمڕۆ شەموو رای گەیلاند كە پێویستە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە سندووقەكانی دەنگدان دوور بخرێنەوە.

زیاتر گوتی، چونكە ئەوان سەر بە لایەنی سیاسی و پارتەكانی بەشدارن لە هەڵبژاردنەكان، بۆیە بوونی ئەوان بەناوی پاراستنی بنكەكانی دەنگدان كاریگەری دەكاتە سەر خواست و بژارەی دەنگدەران. هاوكات دەتوانرێت ئەركی پاراستنی بنكەكانی دەنگدان بە هێزە فەرمییەكان بسپێردرێت




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل