ماكماستەر: كاتی ئەوە هاتووە وەڵامی ئێران بدرێتەوە

:: PM:08:22:17/02/2018 ‌

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا وریایی لە زیادبوونی دەسەڵات و هێزی تۆڕێك لە گرووپەكانی سەر بە ئێران لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا كە ئەو هەڵدەستێت بە رێكخستن و پڕچەككردنیان.

ئەمڕۆ شەموو ئیچ ئار ماكماستەر، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رای گەیاند كە ئێران خەریكی بنیاتنان و پڕچەككردنی تۆڕێكی بەهێزی گرووپەكانیەتی لە وڵاتانی سووریا و یەمەن و عێراق.

ئەو لە میانەی كۆنگرەی میونخ لە ئەڵمانیا زیاتر گوتی، ئەوەی جێی نیگەرانییە بەتایبەتی ئەو تۆڕانەیە كە تا دێت هێزیان زیاتر دەبێت، لەو كاتەی كە ئێران چەكی زیاتر بەوان دەدات، بۆیە بە بڕوای خۆم كاتی ئەوە هاتووە كە وەڵامی ئێران بدرێتەوە.  

ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە ناوچەكە تا دێت زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە عێراق و سووریا كە عێراق لە هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە و لایەنگرانی ئێران لە حەشدی شەعبی و هێزە شیعەكان ركابەری سەرەكی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ئێستەی عێراقن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە و بوون بە خاوەن بڕیار لە داهاتووی عێراق، لەو كاتە لە سووریا ئێران پاڵپشتیی رووسیا و رژێمی ئەسەد دەكات كە ركابەری ئەمەریكان، هاوكات ئێران لەو دوو وڵاتە لە رێگەی گرووپەكانی سەر بە خۆی لەدژی مانەوەی سەربازیی ئەمەریكا خەڵكەكە هان دەدەن. 

سەرچاوە: شەفەق نیووز






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل