ریجیمكردن لە شەكر چۆن كار دەكاتە سەر چاو

:: PM:09:47:17/02/2018 ‌

زۆرێك لە ئێمە ریجیم دەكات بۆ مەبەستی كەمكردنەوەی كێش یان خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان كە خۆیان لە خواردی كاربۆهیدرات (شەكر) و چەوری و تا دوایی بەدوور دەگرن، هاوكات وەرزش دەكەن، بەڵام ئەو رێگەیانە تا چەند كاریگەری زیانبەخش و لاوەكیان بۆ جەستە و تەندروستی هەیە؟.

توێژەران تێبینیان كردووە كە ریجیمی توند لە خواردنی شەكر چەندان كێشەی تری تەندروستی دروست كردووە بە تایبەتی لەگەڵ ئەو حاڵەتانەی لەگەڵ بە تەمەنداچووندا ناگونجێن لەوانە لەدەستدانی خانەكانی دواوەی چاو بۆ فەرمان و ئەركەكانیان كە بە پووكانەوەی بۆیەی تۆڕی چاو دەناسرێت، هەروەها لەناوچوونی خانەكانی كە هەستیارن بۆ رووناكی و لەدەستدانی فەرمانەكانیان.

بۆیە ئەوان رێنوێنی دەكەن بە گۆڕینی ریجیمی توند لە كاربۆهیدرات بۆ ریجیمێكی ئاسایی و سووكتر كە ئەو كاریگەرە خراپانەی پێشووی تیادا روو نادات، شیلدروون روان، گەورە توێژەر لە زانكۆی تافتس و زانا بە توێژینەوەكانی خۆراك و بینین لە سەنتەری (ئینریكا) لەو بارەوە دەڵێت، لە تاقیگە بۆمان دەركەوت كە ئەو مشكانەی ریجیمكردنیان لە حاڵەتێكی توند بۆ كاربۆهیدرات بۆ ئاسایی گۆڕی زیانەكانی بە چاوەكانیان گەیشتبوو ئەویش نەما، بۆیە رێنوێنیی دەكەین كە بۆ تەندروستی چاوەكان ریجیمكردنی ئاسایی بكرێت.  

سەرچاوە: فورات نیووز






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل