قارچك یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له چه‌ندان نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها به چاره‌سه‌رێكی باش داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره و شێرپه‌نجه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
medicalnewstoday" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی قارچك ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه قارچك یه‌كێكه له به‌سوودترین خۆراكه‌كان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌ش گرینگ‌ترین سوودی ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌وه‌یه كه له نه‌خۆشیی شه‌كره و شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م – قارچك نه‌خۆشیی شه‌كره ناهێڵێت: یه‌كێك له سووده‌كانی قارچك ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگبوونه‌وه‌ی شه‌كره له جه‌سته‌دا، جگه له‌وه‌ش خانه‌كانی ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆن هاوسه‌نگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان شه‌كر دروست به‌كه‌ن و تێكی بشكێنن.
دووه‌م – خانه‌كانی شیرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی قارچك ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كان هاوكاری جه‌سته ده‌كات له نه‌هێشتنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و پاراستنی جه‌سته له‌م نه‌خۆشییه، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی ڤیتامین D له‌ناو ئه‌و سه‌وزه‌یه‌دا كاری له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه چالاك ده‌كات و كه‌سه‌كه له‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه رزگار ده‌كات.