یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان زیاتر له سێ مانگه نه‌یتوانیوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تى ته‌واو بكات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنگره و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى حزب تا كاتى كۆنگره. ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حزبه ده‌پرسێت "سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پێ ته‌واو ناكرێت، چۆن كۆنگره‌ى پێ ته‌واو ده‌كرێت".
له مانگى حوزه‌یرانی ساڵى رابردوودا یه‌كێتى دوو لیژنه‌ى به مه‌به‌ستى گۆڕانكارى له‌ناو حزبه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیى ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پێك هێنا، هاوكات ڕۆژى چوارى تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری هه‌مان ساڵ كۆبوونه‌وه و بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى دراو له شوێنیشیان ده‌بوو 11 كه‌س دیارى بكرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تا كاتى كۆنگره، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه كۆتای پێ هات و تا ئێسته‌یش چه‌ند جارێكى تر كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجام و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سێ مانگی رابردوو به كراوه‌یى به‌جێ هێڵراوه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان نه‌یانشاردووه‌ته‌وه كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام بڕیاریان داوه كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر ئه‌نجام بدرێت و بڕیارى پێویستیش بۆ حزب و به‌ستنى كۆنگره بده‌ن.
ئه‌سه‌سه‌رد زیاتر گوتى، "كارى لیژنه‌كان و هه‌موارى پێڕه‌وى ناوخۆ ته‌واو بووه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه له‌سه‌ر كاتى به‌ستنى كۆنگره ڕێك بكه‌وین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و 11 كه‌سه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنى یه‌كێتى تا كاتى كۆنگره، بۆیه هه‌وڵى رژد هه‌یه سه‌ركردایه‌تى كۆ ببێته‌وه و ئه‌و بڕیارانه بدرێن".
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دووچارى كێشه و ئاڵۆزیى قورسى ناوخۆیى بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دوو ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیان له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆك نین و ئه‌وه‌ش واى كردووه ئه‌و حزبه به‌بێ سه‌نته‌ر بمێنێته‌وه و هیچ بڕیارێكى پێ نه‌درێت، ئێسته له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ر كه‌سه‌و خاوه‌ن بڕیارێكه و ناتوانن بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى كه نه‌یویست ناوى بهێنرێت، به"وشه"ـى گوت، "دانیشتنه‌كانى سه‌ركردایه‌تی ئه‌گه‌ر بشكرێن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه بڵێین كۆ بووینه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر گفتوگۆى زۆر و نه‌گه‌یشتنه به ئه‌نجام، چونكه ناكۆكییه‌كان زۆرن، بۆیه بڕوا ناكه‌م وا به ئاسانى بگه‌ین به چاره‌سه‌ر".
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه ئه‌وه‌یشی دركاند كه "هێشتا له گفتوگۆى ئه‌وه‌داین مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه یان نا، به‌شێك ده‌ڵى كۆنگره ده‌كه‌ین، به‌شێك ده‌ڵێ نایكه‌ین، به‌شێك هه‌ڵده‌ستێ و كۆبوونه‌وه به‌جێ ده‌هێڵێ، بۆیه بارودۆخى ناوخۆى یه‌كێتى له‌وه خراپتره كه له ده‌ره‌وه ده‌بینرێت".
به‌پێى پێڕه‌وى هه‌مواركراوى ناوخۆى یه‌كێتى، له كۆنگره‌دا پۆستى سكرتێرى گشتى نامێنێت و یه‌كێتى له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
"ئێمه له‌سه‌ر كاتى ئه‌نجامدانى كۆنگره سێ مانگمان زیاتر بوێت، ئه‌ى له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى كۆنگره چه‌ندمان ده‌وێت بۆ ڕێككه‌وتن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌بێ ڕێككه‌وتنیش بچینه كۆنگره‌وه، ئه‌وا به ته‌واوه‌تى یه‌كێتى ده‌بێت به چه‌ندان به‌شى تره‌وه، بۆیه به‌ستنى كۆنگره و ڕێككه‌وتنى باڵه ناكۆكه‌كانى یه‌كێتى قورسه". ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی وای گوت.
به‌هۆى كێشه ناوخۆیییه‌كانى یه‌كێتییه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى جیا بووه‌وه و لیستێكى به‌ناوى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى پێك هێنا، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانى یه‌كێتیى ئاڵۆزتر كرد.
به بڕواى چاودێرانى سیاسى، یه‌كێتى به‌بێ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه، ناتوانێت هیچ بڕیارێك بدات و ڕێككه‌وتنى ئه‌و هه‌موو باڵ و به‌رژوه‌ندییه جیاوازه‌یش به ئه‌سته‌م ده‌زانن.
عه‌بد ئه‌مین مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و چاودێرى سیاسى به"وشه"ـى راگه‌یاند، "یه‌كێتى ئێسته وه‌ك حزبێكى خاوه‌ن پێڕه‌و و ڕێكخستن نابینرێت، به‌ڵكو وه‌ك كۆمه‌ڵێك باڵى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى جیاواز ده‌بینرێت كه له‌باره‌ى زۆر پرس ناگه‌ن به ڕێككه‌وتن".
كێشه‌یه‌كى تر‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌یه هه‌ندێ له باڵه‌كانى نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنیش بكرێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ركردایه‌تییانه و ناتوانن یه‌كلا بكه‌نه‌وه، چونكه به‌شێكیان به پێویستى ده‌زانن هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان به‌ڕێوه بچن.
ئه‌مین گوتى، "حزبێك واى لێ بێت نه‌توانێ له‌سه‌ر گۆڕینى به‌رپرسێكى و كاتى به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ى ڕێك بكه‌وێت، ناتوانێت بڕیارى چاره‌نووسسازیش بدات، ئه‌وه‌ش كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ یه‌كێتى دروست كردووه و به‌و بارودۆخه‌ى ئێسته‌یشیه‌وه پێشبینى جیابوونه‌وه‌ى زیاتر ده‌كرێت له‌و حزبه‌دا نه‌ك ڕێككه‌وتن و بڕیار".
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان دواى نه‌خۆشكه‌وتنى تاڵه‌بانى و به‌تایبه‌ت دواى مردنى، به‌ته‌واوه‌تى كێشه ناوخۆیییه‌كانى ته‌قیونه‌ته‌وه و ناتوانێت بڕیارى پێویست ده‌ربكات.
"چه‌ند ساڵى ڕابردوو زۆر پرسى هه‌ستیار له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و ناوچه‌كه ڕوویان دا، به‌ڵام یه‌كێتى به‌هۆى سه‌رقاڵبوونى به باڵباڵێنى خۆیه‌وه، هیچ بڕیارێكى بۆ نه‌دراوه و ئه‌وه‌ش پێگه‌ى ئه‌و حزبه‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م پرسیاره‌وه". چاودێره سیاسییه‌كه وای گوت.