به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان له پارێزگاكانی عێراق ساغ بكه‌نه‌وه و له لایه‌ن به‌رپرسانی عێراق ڕێگرییان لێ ده‌كرێت و دووباره گومرگ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ بازرگانانی هه‌رێم دروست كردووه.
كامه‌ران محه‌مه‌د خاوه‌نی كارگه‌ی دروستكردنی دۆشاو له شاره‌زوور به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، عێراق به‌رانبه‌ر به بازرگانانیش مامه‌ڵه‌كردنی گۆڕاوه و ڕێ نادات بێ گومرگ به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان بۆ پارێزگاكانی تری عێراق بگوازرێنه‌وه و وه‌ك به‌رهه‌می ده‌ره‌كی سه‌یریان ده‌كات.
بڕی ئه‌و گومرگه‌ی كه وه‌رده‌گیرێت زۆره، پاره‌كه‌ش بۆ چه‌ند لایه‌نێكی ته‌ناهی و كارگێڕیی عێراق ده‌بێت و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له بازگه‌كانه‌وه به بازرگانانی كوردستان گوتراوه، ده‌بێت له پیشه‌سازی و بازرگانیی عێراق مۆڵه‌تی كاركردن وه‌ربگرن و مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بسڕنه‌وه. له‌م كاته‌شدا ده‌توانن به‌بێ كێشه و به‌بێ گومرگ كاڵاكانیان ببه‌نه پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
خاوه‌ن كارگه‌كه ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش راست نییه، چونكه بازرگان هه‌یه ئه‌و كاره‌ی كردووه، كه‌چی گومرگی لێ ده‌ستێنرێت. جگه‌له‌مه داوا له خاوه‌ن كارگه‌كانی كوردستان كراوه كارگه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق. ئه‌و ده‌ڵێت "بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك كه بڕی 20 بۆ 25 تۆن دۆشاو ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات، له بازگه‌كانی عێراق ده‌بێت شه‌ش ملیۆن دینار گومرگ بدات، ئه‌وه‌ش كاره‌كانی ئێمه‌ی قورس كردووه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین، ناتوانین له به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وام بین."
هاوكات جاسم محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری كارگه‌كه به "وشه"ی گوت، له بازگه‌ی سه‌فره له دیاله بۆ هه‌ر تۆنێك بڕی 120 دۆلار گومرگیان لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆ هه‌ر بارێكیش كه ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ده‌كه‌ن، بۆ خۆیان 300 دۆلار قازانج ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسته كه گومرگی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر بارێك نزیك به حه‌وت هه‌زار دۆلار گومرگ ده‌كرێن، كه زیانێكی زۆره و به ناچاری بڕیاریان داوه هه‌نارده‌كردن ڕابگرن.
ئه‌و گوتی، ئه‌و گومرگه‌ی وه‌رده‌گیرێت، ناچێته سندووقی دارایی به‌غدا، به‌ڵكو بڕی %10ی بۆ حه‌شدی شه‌عبی، %10 بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، %10 بۆ ڕسوومات، %1 بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله و %1ی تر بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا بڕوات.
له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشانه بازرگانانی كوردستان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتان كۆ ببنه‌وه و سه‌ردانیان بكه‌ن تا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، رێگری له‌و بازرگانانه ده‌كرێت كه له هه‌رێمه‌وه كه‌لوپه‌ل و خۆراك بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق ده‌به‌ن و وه‌رگرتنی گومرگ كراوه‌ته مه‌رجی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی یاسایه. ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار هه‌رچی زووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا قسه بكه‌ن و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌غدا هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له كوردستانه‌وه ده‌برێنه ناوچه‌كانی عێراق، وه‌ك به‌رهه‌می قاچاخ سه‌یر ده‌كات، پێیان وایه به‌فه‌رمی نه‌هاتوونه‌ته ناو عێراق و ددان به باشماخ و ئیبراهیم خه‌لیلدا نانێن و وای داده‌نێن له وڵاتێكی تره‌وه هاورده كرابن.
به گوته‌ی رۆستایی، عێراق كار به یاسای په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ده‌كات كه له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچووه، گومرگكردنی به‌رهه‌مه‌كانیش به‌پێی جۆری شتومه‌ك گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
وشه/ سلێمانی- هۆشیار عه‌لی