ئوم كه‌لسووم كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "ئه‌ستێره‌ی رۆژهه‌ڵات" و چه‌ندان نازناوی تر ده‌ناسرێته‌وه و یه‌ك له خاتوونه گۆرانیبێژه زۆر ناوداره‌كانی دنیای عه‌ره‌بییه، به‌رله مردنی واته به‌ر له ساڵی 1975، دیمانه‌یه‌كی له‌لایه‌ن راگه‌یاندكار وه‌جدی ئه‌لحه‌كیم بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له به‌رنامه‌ی "ئه‌ستێره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه" بوو. پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسریش به‌شێك له‌و دیمانه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌و دیمانه‌یه‌دا كه‌لسووم له‌باره‌ی قورئانه‌وه ده‌ڵێ، زۆر پێویسته هونه‌رمه‌ند قورئان بخوێنێ، بێگومان ئه‌وه بۆ ئه‌كته‌ر و هه‌موو بواره‌كان به‌هه‌مانشێوه‌یه، منیش رۆژانه قورئان ده‌خوێنمه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی بچمه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بۆ گۆرانیگوتن، پێشتر قورئان ده‌خوێنمه‌وه دواتر ده‌چمه ئه‌و شوێنه، چونكه هه‌وادارانی خۆمم خۆش ده‌وێ و زۆریش له ره‌نجانی ئه‌وان ده‌ترسم.
زیاتر ده‌ڵێ زۆر كاریگه‌رم به ده‌نگی شێخ ئه‌بو ئه‌لعولا كاتێك قورئان ده‌خوێنێ، جیاله‌وه‌ی ئه‌و شێخه هه‌ر قسه‌یه‌ك بكات، قسه‌كانی پڕمانان و شتێك ناڵێ به بۆشاییدا بڕوات، به‌ڵكو خه‌ڵك سوودی لێ ده‌بینێ.
ئوم كه‌لسووم له‌و دیمانه‌یه ئه‌وه‌شی گوتووه كه له گۆرانیگوتندا زۆر ماندوو بووه و به‌ئاسانی گۆرانیی نه‌گوتووه، له‌وه‌یش زیاتر له سرووده‌كانی ماندوو بووه كه زۆر جیاواز بوون له گۆرانی، چونكه ئه‌و له سه‌روه‌ختێكدا گۆرانیی گوتووه، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كان بێ‌مانا بوون، بۆیه ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر گۆرانی به جه‌ماوه‌ر بناسێنێ.
له‌باره‌ی شیعریشه‌وه ئه‌و خاتوونه گوتوویه‌تی، هه‌موو كاتێك رێزم له ئه‌حمه‌د رامیی شاعیر گرتووه، ئه‌و به‌رده‌وام به شیعری نوێ و جوان به‌سه‌ری كردوومه‌ته‌وه، زوو زوو ده‌هاته لام و له‌سه‌ر شیعرێك ئاماده بووین چه‌ندان سه‌عات گفتوگۆ بكه‌ین تا ده‌مكرده گۆرانی. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د شه‌وقیی شاعیریش به‌هه‌مانشێوه، شیعرێكی بۆ هێنام كه له دیوانه‌كه‌ی بڵاوی نه‌كردبووه‌وه و من كردمه گۆرانی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی خۆی كۆچی دوایی كرد، ئه‌وكات گۆرانییه‌كه بڵاو بووه‌وه.
له‌باره‌ی گۆرانییه‌كانیانه‌وه ئوم كه‌لسووم گوتوویه‌تی، من پێشتر ده‌مزانی كه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان جه‌ماوه‌ر گۆرانییه‌كانی منیان له‌به‌ر كردووه و له ئاهه‌نگه‌كاندا له‌گه‌ڵ من ده‌یانگوتنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو كاتێك چوومه پاریس و له‌وێ ئاهه‌نگم ساز كرد، خه‌ڵكێكی زۆری فڕه‌نسیم بینی كه له‌گه‌ڵ مندا گۆرانییه‌كانیان ده‌گوته‌وه بێ ئه‌وه‌ی له وشه‌كان تێبگه‌ن، بۆیه جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانم له‌لای من زۆر به به‌ها و خۆشه‌ویستن.
ناوی راسته‌قینه‌ی ئوم كه‌لسووم، "فاتیمه ئیبراهیم به‌ڵتاجی"یه و له ساڵی 1898 له شاری ده‌قهه‌لییه‌ی میسر له دایك بووه و له ساڵی 1975 به‌هۆی نه‌خۆشیی گورچیله و خوێنبه‌ربوون، كۆچی دوایی كرد و له قاهیره هاتووه‌ته ناشتن. ئه‌و به‌هۆی ناوداریی له بواری گۆرانیدا، به "كوكب الشرق- ئه‌ستێره‌ی رۆژهه‌ڵات" ناسراوه و یه‌كێكه له ناودارترین ئه‌ستێره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی.
ئوم كه‌لسووم له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی ده‌چووه كۆڕی مه‌ولوود و زه‌ماوه‌نده‌كان و به‌شداریی ته‌راتیلی ئاینی و گۆرانیی كردووه. له ساڵی 1922 له شاری ده‌قهلییه‌وه هاتوونه قاهیره و له ساڵی 1926دا، ئه‌حمه‌د رامیی شاعیر و محه‌مه‌د قه‌سه‌بچیی ناسیوه و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جار گۆرانیی تۆمار كردووه. هاوكات له ساڵی 1932 به‌شداریی له فیلمی (أولاد الژوات) كردووه به گۆرانیگوتن.
له ساڵی 1934دا پێوه‌ندیی به ئێزگه‌ی میسره‌وه كردووه و چه‌ندین گۆرانیی تێدا تۆمار كردووه و به‌دوایدا له چه‌ندین فیلم‌دا به‌شداریی كردووه، دوا فیلمیشی "فاتیمه" بوو له ساڵی 1947 و به‌دوایدا ته‌نیا گۆرانیی ده‌گوت. له‌گه‌ڵ ریاز سونباتی و محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هابدا چه‌ندین گۆرانیی تۆمار كردووه و به‌دوایاندا ده‌یان گۆرانیی له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه تۆمار كردووه، له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، له گۆرانیگوتن دوور كه‌وته‌وه كه وه‌ك نموونه، گۆرانییه‌كانی (للصبر حدود، حب إیه، ألف لیله ولیله) چه‌ند گۆرانییه‌كی ئه‌و خاتوونه‌ن.