زۆر خه‌وی خوویه‌كی مه‌ترسیداره و پێویسته وازی لێ بێنین، چونكه چه‌ندان كێشه‌ی ته‌ندروستیمان بۆ دروست ده‌كات و تووشی نه‌خۆشیی دڵمان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
prevention" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی زۆر خه‌وی ده‌كات بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێكان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه زۆر خه‌وتن كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه بۆ جه‌سته، چونكه كاری هۆڕمۆنه‌كان تێك ده‌دات و چالاكی جه‌سته‌ش كه‌م ده‌كات كه ئه‌مانه‌ش وا ده‌كه‌ن جه‌سته هه‌ست به لاوازی دڵ بكات و تووشی نه‌خۆشیی دڵ بێت.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان و پسپۆڕان زۆر خه‌وتن ئه‌م كاریگه‌رییه خراپانه‌ی ده‌بێت بۆ جه‌سته:
یه‌كه‌م – زۆر خه‌وی ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی دڵ: یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان كه به‌هۆی زۆر خه‌وییه‌وه دروست ده‌بێت نه‌خۆشیی دڵه، پزیشكان ده‌ڵێن خه‌وتن بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات یان زیاتر كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر دڵ به‌ڕیژه‌ی %34 و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م كرداره تووشی جه‌ڵته‌ی دڵتان ده‌كات.
دووه‌م – زۆر خه‌وی كێش زیاد ده‌كات: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر خه‌وی چالاكی جه‌سته‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش كه جه‌سته‌ت چه‌وریی زیادبێت و ببێته هۆی زیادبوونی كێشت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانایان ده‌ڵێن خه‌وتنی زۆر كاری چالاكی جه‌سته لاواز ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كالۆری و چه‌وری جه‌سته زیاد بكات و ببێته هۆی قه‌ڵه‌وی.