چێڵسی رازی بووە هازارد بفرۆشێ، بەڵام بە مەرجێك؟

:: PM:12:42:18/02/2018 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی رازی بووە سەیری سەرجەم ئەو دەستەوارانە بكات كە بۆ فرۆشتنی ئەستێرە بەلجیكییەكەی ئیدین هازارد لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئاراستەی دەكرێن، بەڵام بەمەرجێك.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستكردنیان لەگەڵ هازارد لە وەرزی داهاتوودا كردۆتە سەرەكیترین كارەكانیان و ئامادەیی خۆشیان پێشانداوە 150 ملیۆن پاوەن لەپێناو ئەو ئەستێرەیە خەرج بكەن.

یانەی چێڵسی رازی بووە لە وەرزی داهاتوو هازارد بدات بە یانەی مانچستەر سیتی، بەڵام بەو مەرجەی لەبەرامبەردا لەگەڵ بڕێك پارە سێرجیۆ ئەگوێڕۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی لە یانەكە وەربگرێ.

رۆژنامەكە هەروەها ئاشكرای كرد: لای خۆیەوە یانەی ریال مەرید پلانی داڕشتووە بۆ وەرزی داهاتوو بەیەكجار گرێبەست لەگەڵ ئەگوێڕۆ و هازارد بكات.

جێی باسە هەردوو ئەستێرە ئەگوێڕۆ و هازارد ماوەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی دوو ساڵ ماوە، هەردوو یانەكەش ئامادەن بۆ وەرزی داهاتوو لەبەرامبەر دەستەوارەیەكی گرانبەها دەستبەرداری ئەستێرەكانیان بن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م