له گوندێكی سنووری شاره‌دیێ مانگێشكی سه‌ر به ناوه‌ندی شاری دهۆك، تا ئێسته دوو له‌و خانووانه ماونه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان دروست كراون و شاره‌زایه‌كی مێژووییش ده‌ڵێ، پێویسته ئه‌و خانووانه نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شارستانی و كولتوور بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ده‌شتی ساڵح یه‌كێك له هاووڵاتییانی گوندی حوجاڤای سه‌ر به شاره‌دێی مانگێشك به "وشه"ی گوت، یه‌كێك له باپیرانی گونده‌كه‌مان له ساڵی 1918 له گوندێكی به‌ناو (گوندی كهربڵێ) هاتووه‌ته شوێنی گونده‌كه‌مان و له‌وێ دوو خانوویان هه‌بووه و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان دروست كرابوون.
ئه‌وه‌شی گوت، خانووه‌كان له به‌ردی كسل و گه‌چ دروست كراون و تا ئێسته چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن خاوهنهكهیانهوه نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو نه‌چن، به‌ڵام ئێسته به‌شێكی زۆری هه‌ردوو خانووه‌كه ڕووخاون و نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه.
تا ئێسته كلیلی ده‌رگه‌ی یه‌كێك له‌و خانووانه ماوه‌ته‌وه و له‌ناو نه‌چووه و پێوه‌ی دیاره كه بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاراز ئیسماعیل مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای مێژوو به "وشه"ی گوت، ئه‌و دوو خانووه له نێوان فولكلۆر و كهلهپووردان و تا 200 ساڵیان له‌سه‌ر تێپه‌ڕ نه‌بێت، نابێته شوێنه‌وار، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره گوێمان له خانووی عوسمانییه‌كان ده‌بێت له پارێزگای دهۆك كه ئه‌مه‌یش شتێكی جیاوازه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، پێویسته لایه‌نی پیوه‌ندیدار، ئه‌ركی پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه كۆنه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن، هه‌ر كامێك له حكوومه‌ت یان خاوه‌نی خانووه‌كه نۆژه‌نی بكاته‌وه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بێت و جارێكی تر نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌ره ناوخۆیییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك چه‌ندان كاری هونه‌ری و سینه‌مایی له‌و خانووانه‌دا ئه‌نجام دراون.
گوندی حوجاڤا ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای شاره‌دێی مانگێشك و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 100 ساڵ و ئێسته نزیكه‌ی 90 خێزان تێدا نیشته‌جێن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری