دیمه‌نێكی باوه له‌ناو هه‌موو پیاوێكدا و له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی دنیاش به هه‌مان شێوه‌یه، هه‌میشه كاتێك پیاو هاوسه‌رگیری ده‌كات، كێشی زیاد ده‌كات و ورگی گه‌وره ده‌بێ، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
جگه له هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێش كه توێژه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێگیربوونی باری ده‌روونی و نه‌مانی په‌ستانێكی زۆر به‌سه‌ر هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌یه‌وه، گه‌وره‌بوونی ورگ هۆكارێكی تری هه‌یه.
كۆمه‌ڵێ توێژه‌ر له زانكۆی "بات" له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێیاندا كه له گۆڤاری "ئینگۆنۆمیست" بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌و هۆكارانه ده‌كه‌ن كه پیاوان دوای هاوسه‌رگیری ورگیان گه‌وره ده‌بێ، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ده‌بنه باوك.
ئه‌وان وای بۆ ده‌چن، به‌هۆی ئه‌وه‌یه، پیاو كاتێك سه‌ڵته و خێزانی پێك نه‌هێناوه، زیاتر پارێزگاری له جه‌سته‌ی خۆی و لاوازیی ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ سه‌رنجی خانمان ڕابكێشێ و به دیمه‌نێكی جوانتر له‌لایان ده‌ربكه‌وێ، هه‌ر بۆیه خواردنی ته‌ندروست ده‌خوات و ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌رزشیش بكات، به‌ڵام كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ئیتر ئه‌و دۆخ و بیركردنه‌وه‌یه‌یان نامێنێ، بۆیه گوێ به‌وه ناده‌ن كێشیان ده‌بێته چه‌ند و ورگیان چه‌نده گه‌وره ده‌بێ.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه بۆ هه‌شت هه‌زار كه‌س كراوه، ماوه‌ی 15 ساڵی خایاندووه و له‌لایه‌ن ده‌یان پسپۆڕتی ته‌ندروستییه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه و هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره كۆكن.