بەبێ‌ دەرمان چارەسەری نەخۆشی شەكرە بكە

:: PM:02:01:18/02/2018 ‌
شەكرە نەخۆشییەكی ترسناكە، مرۆڤ بەهۆی بەرهەم نەهێنانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە پەنكریاسەوە، تووشی كۆبوونەوەی شەكر لە خوێن دەبێ،  ژیانی مرۆڤ بە تەواوی تێك دەدا، تا ئێستە زانست ئەوەندە پێش نەكەوتووە كە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە، زیاتر ئەنسۆلینی دەستكرد بە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە دەدرێ، بەڵام تۆ دەتوانیت بە ڕێگەی سروشتی ڕێژەی ئەنسۆلین و شەكر لەخوێنتان  ڕێك بخەن.

لێرەدا چارەسەرێكی سروشتی ئاسان دەستنیشان دەكەین كە بەشێوەیەكی خێرا ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت و مامەڵە  لەگەڵ نەخۆشی شەكرەدا دەكات، چارەسەرەكە تەنیا لە دوو پێكهاتە پێكدێت، كەوەر و و ئاوی كانزایین، كە بەمشێوەیەی خوارەوە ئامادە دەكرێن.

یەك دەسك كەوەر لەگەڵ ڕەگەكەی و بڕێك ئاوی كانزایی، سەرەتا كەوەر بەشێوەیەكی جوان چاك بكەن و دواتر دەفرێك ئاوی كانزایی تێ بكەن و بەجێی بهێڵن بۆ ماوەی 24 سەعات، ئنجا ئاوەكەی بپاڵێون و  ڕۆژانە بیخۆنەوە، بەمشێوەیە ڕێژەی ئەنسۆلین باشتر بە جەستە دەگات و ئاستی شەكریش لە خوێن كەم دەبێتەوە.

ئەو هەنگاوانەی یارمەتی دابەزینی شەكری خوێن دەدەن:

یەكەم: خۆراكی تەندروست بخۆ، خواردنی دروست زۆر گرنگە بۆ دابەزینی شەكرە، پێویست ناكات دەست لە خواردن هەڵبگریت، تەنیا پێویستە خواردنی میوە زیاد بكەیت لەگەڵ سەوزە و خواردنی خۆراكی بێ‌ چەوری كە مەترسییەكانی شەكرە كەم دەكەنەوە.

دووەم: وەرزش بكە، جەستەیەكی چالاك و وزەیەكی زیاترت پێ دەدات، وەرزشكردن بۆ ماوەی 30 خولەك لە رۆژێكدا زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن و كۆنترۆڵكردنی.

سێیەم: كێشت كەم بكەوە، زیاد بوونی كێش و قەڵەوی مەترسی زیاتریان هەیە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە كەسانی ئاسایی، بۆیە پێویستە كێشت كەم بكەیتەوە تا ئاستی شەكری خوێنت كۆنتڕۆڵ بكەیت.

چوارەم: ئاو زۆر بخۆ، خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ دابەزاندنی شەكری لەش یارمەتی خوێنت دەدات لە سوتانی شەكردا بەدرێژایی سووڕی خوێن.

سەرچاوە/ healthywayoflifee





وشە - ئاوات ئازاد