مەردەقۆش یان ئۆریگانۆ بەهاراتێكی بەناوبانگە هەمووان لە دروستكردنی زەڵاتە و پیزا بەكاری دەهێنین. جگە لەمە تامێكی جیاوازی هەیە و بەهاراتێكی تەندروستە و دژە هەوكردن و دژە بەكتریا و دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە، چارەسەری كێشەكانی سییەكان و هەناسەدان دەكات.
ئەم بەهارتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A, C, E K، جیا لەوە ڕیشاڵ، ئاسن، ترشی نیكۆتین و تایبەتمەندی لابردنی ژەهری لەشی هەیە، چارەسەری زۆر نەخۆشی دەكات، هەروەها ئاستی هۆرمۆنەكان لە جەستە ڕێك دەخات و توانای هەڵسەنگاندنی دژە ئۆكسید و ئۆكسجینی هەیە و بە ڕێژەی 42 هێندە دژە ئۆكسیدی لە سەوزە و میوەكانی تر زیاترە.
ئۆریگانۆی وشك بڕێكی زۆر بۆرنەۆل، ڕۆنی ناجێگیر و ترشی ئۆرسۆلیكی تێدایە، ئەم بەهاراتە ئەگەر بۆ گۆشتی سوور بەكاربهێنرێت، ئەوا بە ڕێژەی %71 ئۆكسان كەم دەكاتەوە. دەتوانرێت لەگەڵ بەهاراتەكانی تر وەكو بیبەری ڕەش، بیبەری شیرین، پارچەیەك سیر، دارچین، رۆزمێری، تێكەڵ بكرێت.
سودەكانی ئۆریگانۆ:
مامەڵە لەگەڵ زیپكە و گرفتی پێست دەكات.
ڕێگە لە كرێشی قژ دەگرێت.
ڕێگە لە دڵەكزێ و ناڕێكی هەرس دەگرێت.
ژانەسەر و ئازاری ماسولكە كەم دەكاتەوە.
هیڵاكی ناهێڵێت و چارەسەری هەوكردنی كۆئەندامی میز دەكات.
ڕێگە لە هەوكردنی سییەكان دەگرێ، كێشەكانی هەناسەدان بەگشتی و هەناسەتەنگی چارەسەر دەكات، باشترین و بەهێزترین دەرمانی سروشتییە بۆ تەواوی نەخۆشی و كێشە تەندروستییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان.
چۆنیەتی دروستكردنی ئەم چایە:
دوو تا سێ كوپ و چوار یا شەش گەڵای ئۆریگانۆ و لەتێك لیمۆ و هەنگوین ئامادە بكەن، ئاوەكە لە دەفرێك بكوڵێنن، ئنجا گەڵاكانی بكەنە سەر و دواتر بیپاڵێون و لیمۆ و هەنگوینی بۆ زیاد بكەن، بەیانیان بەر لە خواردنی هەر شتێك بیخۆنەوە، هەست بە باشبوونی هەناسەدان و نەهێشتنی تەواوی كێشەكانی سییەكانت دەكەیت و بە تەواوی سییەكان پاك دەكاتەوە.