یه‌كێك له خواردنه‌وه به‌سووده‌كان بۆ پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی و به‌هێزكردنی جه‌سته شیره، چونكه شیر چه‌ندان ماده و پێكهاته‌ی به‌سوودی تێدایه كه وا ده‌كات به‌رگه‌ریت زیادبێت به‌رانبه‌ر نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
stanpacnet" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شیر ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی "واگێنینگ" له وڵاتی نیوزلاندا ئه‌نجام دراوه و ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ شیر كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ دڵ پاراسنی دڵ له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه تووشی ده‌بێت و ئه‌و مادانه‌ی كه شیر لێ پێكهاتووه ناهێڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌خواته‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بێت.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكی شاره‌زا به‌ناوی "سابیت" كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداری كردووه و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجام داوه و ده‌ڵێت، رۆژانه خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باش له شیر هاوكاری مانه‌وه‌ی دڵ ده‌كات به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و پاراستنی له نه‌خۆشی به‌تایبه‌ت جه‌ڵته‌ی دڵ كه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان له دنیادا.
وه‌ك ده‌زانین پێكهاته‌كانی شیر زۆر به‌سوودن بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها شیر ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی جیاوازی وه‌ك "كالیسیۆم و پۆتاسیۆم" كه كالیسیۆم یارمه‌تی ئێسكی جه‌سته ده‌دات بۆ به‌هێزبوون، جگه له‌وه‌ش پۆتاسیۆم یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌دات و ناهێڵێت لووله‌كانی خوێن بته‌قن به‌هۆی به‌رزی په‌ستان.