وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلارى بۆ به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى خه‌رج كردووه، به ناوى یانه‌یه‌كى وه‌رزى كه ده‌مێكه یانه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
عه‌واد عه‌وادى په‌رله‌مانتارى عێراق سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر عه‌دیله حه‌موودى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق به‌رز كردووه‌ته‌وه و به گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى تۆمه‌تبارى ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره ده‌ستى كه‌وتووه، وه‌زیرى ته‌ندروستى ملیارێك و 400 ملیۆن دینارى بۆ (یانه‌ى ته‌ندروستى وه‌رزشى) خه‌رج كردووه، كه‌چى ئه‌م یانه‌یه پێشتر به بڕیارى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى عێراق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه هاتووه، خه‌رجكردنى پاره‌كه بۆ ئه‌و یانه‌یه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه عه‌لى سه‌لمان خه‌له‌ف به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى، جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى ته‌ندروستى بووه.
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى خۆی سه‌رۆكى یانه‌كه بووه، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه خه‌رج كراوه، له پاره‌ى ده‌رمان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان بووه.
عه‌واد عه‌وادى په‌رله‌مانتار داوا له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌كات و داواكارى گشتى ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات و رێكاریى یاسایى بگرنه‌به‌ر.