ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م زیاتر له هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی جه‌نگی داعش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به‌شارۆكه‌ی خانه‌قین، به‌ڵام كه‌شوهه‌وا و بارین و دروستبوونی لافاو، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی دواخست.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن یه‌كێك له نوێنه‌رانی ئاواره‌كانی شاره‌دێی سه‌عدیه، به "وشه"ی گوت، پاش نزیكه‌ی مانگێك له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ناوه‌كانمان، وا بڕیار بوو زیاتر له هه‌زار خێزانی ئاواره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌دێی سه‌عدیه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌شوهه‌وا و دروستبوونی لافاو، له رێگه‌وبانه‌كان، خه‌ڵك نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش بڕیاریان دا، گه‌ڕانه‌وه‌مان دوا بخرێت.
زۆربه‌ی ئاواره‌كان، ئۆنۆمبێلیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ماڵ و منداڵیان گرتبوو، بۆیه داواكارن پاش گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌حمه‌د زڕگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ژماریه‌كی به‌رچاو له خێزانه ئاواره‌كانی شاره‌دێی سه‌عدیه كه كۆی گشتییان ده‌گاته هه‌زار و 350 خێزان، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌دێكه‌یان، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامیی باران و كۆبوونه‌وه‌ی لافاو، له رێگه‌وبانه‌كاندا، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه ئاوارانه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
زیاتر گوتی، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ماڵباته ئاوارانه دیار نییه و ده‌بێ جارێكی تر له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی خانه‌قین و ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی سنووری دیاله كۆببینه‌وه بۆ دیاریكردنی رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌یان.
عه‌لی عه‌زیز ئاغا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی خانه‌قینی كۆچ و كۆچبه‌رانی سه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌ند بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره ئاواره‌یه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوا ده‌كه‌وێ.
شاره‌دێی سه‌عدیه سه‌ر به‌شارۆكه‌ی خانه‌قینه، له ساڵی 2014دا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 100 رۆژ كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی سنووری خانه‌قین و ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی