روونكردنەوەیەك لەبارەی ئاوی هەولێرەوە دەدرێت
بەرێوەبەری ئاوی هەولێر ڕای گەیاند، لەمڕۆوە وێستگەكانی ئاوی ئیفراز لە شاری هەولێر بۆ ماوەیەك كوژێنراوەتەوە ئەوەیش بەهۆی بوونی قوڕ و لیتە لە ئاوی زێی گەورەدا.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ی شوبات، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری قوڕ و لیتە لە ئاوی زێی گەورەدا، كە هۆكارەكەی ئەو شەپۆلە بارانەیە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بۆیە لەسەعات 10ی بەیانی ئەمڕۆوە هەرسێ وێستگەی ئاوی ئیفراز كە ئاو بۆ نیوەی شاری هەولێر دابین دەكەن كوژێنراونەتەوە.
ڕوونیشی كردەوە كە پاڵاوگەكان توانای پاڵاوتی ئەو ئاوەیان نییە بە هۆی بوونی زۆر قور و لیتەوە، بەڵام لە چەند سەعاتی داهاتوو دوای كەمبوونەوەی قوڕ و لیتەكە وێستگەكان كاریان پێ دەكرێتەوە.
پڕۆژەكانی ئاوی ئیفرازی یەك و دوو و سێ 50%ی ئاوی ناوشاری هەولێریان دابینكردووە و بیرەكانیش 50%ی تریان دابین كردووە، ئێستە وێستگەكان كوژاونەتەوە و پێ دەچێ تا 24 سەعاتی داهاتوو كاریان پێ نەكرێتەوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم