هاوبه‌شیكردنی ژنان له‌نێو هێزی گه‌وره‌ی میدیادا ناونیشانى خوولێك بوو كه ماوه‌ى دوو ڕۆژه له شارى هه‌ولێر بۆ به‌شێك له ڕاگه‌یاندنكارانى چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كى ڕاگه‌یاندن كرایه‌وه كه نوێنه‌رى "وشه" به‌شدارى خووله‌كه بوو.
خووله‌كه له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری میدیا د. سامان جه‌لال و د. سادق حه‌مه غه‌ریب به چه‌ندان بابه‌ت پێشكه‌ش كران، له‌وانه‌ش دروستكردنی پێوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرومێدا له پرۆگرامه‌كانی میدیا و چۆنییه‌تی رووماڵكردنی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به ژنان و ده‌رخستنی وزه و لایه‌نه شاراوه و به‌هێزه‌كانی ژنان له میدیادا.
په‌یام محه‌مه‌د یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسانى به‌شداربووى خووله‌كه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، خووله‌كه له ئاستێكى زۆر به‌رزدا بووه كه پێویستى ئێسته‌ى كارى ڕاگه‌یاندنه له هه‌رێمى كوردستان.
زیاتر گوتى، له خووله‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ى كه ژنان بوونه‌ته قوربانى سه‌ره‌كى له كارى ڕۆژنامه‌وانیدا و ئاماژه به لایه‌نه ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م ژنان له‌كارى ڕاگه‌یاندندا كرا.
رێبازفاونده‌یش، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوون و باڵاكردنی كۆمه‌ڵگه، له رێگه‌ی هاوبه‌شی كردنی ژنان له‌ناو هێزی گه‌وره‌ی میدیادا، هه‌ڵستا به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خووله. كه زیاتر له 30 كادیری به‌توانا له دا‌و ده‌زگه راگه‌یاندنه‌كانی شاری هه‌ولێر، به‌شداریان كرد.