سبەی شەقامی 120 مەتری لە هەولێر دەكرێتەوە
بڕیارە سبەی دووشەم 19ی شوبات شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر بكرێتەوە و ئەو بەشەیشی كە دەكرێتەوە ڕێگە سەرەكی پیرمام و شەقامی كۆیە بەیەكتر دەبەستێتەوە كاریگەرییەكی تەواوی لەسەر قەرەباڵغی ئەو شەقامە دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ی شوبات، بەپێی ئاگەدارییەكی كۆمپانیای هێمن گرووپ كە بۆ "وشە" نێردراوە هاتووە، سبەی دووشەم سەعات دووی دوای نیوەڕۆ بەشێكی تر لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر دەكرێتەوە.
هاوكات سەرتیپ سابیر بەرپرسی جێبەجێكاری شەقامی 120 مەتری هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو بەشەی دەكرێتەوە ڕێگە سەرەكی پیرمام و شەقامی كۆیە بەیەكتر دەبەستێتەوە كاریگەرییەكی تەواوی لەسەر قەرەباڵغی ئەو شەقامە دەبێت.
شەقامی بازنەی 120 مەتری بە گەورەترین پڕۆژەی ڕێگەوبان لە كوردستان دادەنرێت و پڕۆژەكە بڕیارە بە سێ قۆناغ تەواو بكرێت و ئەو بەشەیشی بڕیارە بكرێتەوە 147 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لە ماوەی ڕابردوو هەلی كاری بۆ 580 تا 630 كەس رەخساندووە بە گوتەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە 100% كرێكاران خۆماڵین.
وشە -
سهرخێڵ هاشم