سوپای سووریا دەچێتە عەفرین

:: PM:11:27:18/02/2018 ‌

بەرپرسێكی كورد رای گەیاند كە هێزە كوردییەكان لەگەڵ دیمەشق رێككەوتوون لەسەر چوونەناوەوەی سوپای سووریا بۆ شاری عەفرین دوای دوو رۆژی تر، ئەوەیش بە مەبەستی یارمەتیدانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا، وەك رۆیتەرز باسی لێوە كرد.

بەدران جیا كرد، راوێژكار لە خۆبەڕێوەبەری دیموكراسی دووپاتی كردەوە كە ئەوان لەگەڵ حكوومەتی سووریا گەیشتوونەتە لێكگەیشتنی سەربازی بە بڵاوبوونەوەی سوپای سووریا لە چەند خاڵێك لە هەرێمی عەفرین. 

زیاتر گوتی، لێكگەیشتنەكە بۆ هاتنی هێزەكانی سووریایە بۆ عەفرین و جێگیربوون لە چەند پێگەیەكەی سنووری بۆ بەشداریكردن لە بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتە سەربازییەكەی توركیا و هاوپەیمانەكانی.

ئەو بەرپرسە رای گەیاند كە توركیا هێرشێكی زۆر دڕندانە دەكاتە سەر عەفرین و هەوڵی وێرانكردنی ژێرخانی شارەكە و پاكتاوی رەگەزی و گۆڕینی دیمۆگرافی لە شارەكە دەدات، بۆیە بۆ پووچەڵكردنی ئامانجەكانی ئەو هەڵمەتەی توركیا ئامادەین هاوكاری هەر لایەنێك بكەین كە یارمەتیمان بدات لە دوای بێدەنگی نێودەوڵەتی.

جیا كرد دووپاتی كردەوە، ئەو لێكگەیشتنە تەنیا سەربازییە و جێگیربوونی سوپای سووریایش لە چەند خاڵێك دەبێت و هەرچی پرسە سیاسی و ئیدارییەكانە لەگەڵ دیمەشق باسی لێوە دەكرێت لە قۆناغەكانی داهاتوودا، بۆیە عەفرین شارێكی سووریاییە و ئەركی سوپای سووریایە كە بەرگری لێ بكات.   

سەرچاوە: سكای نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل