په‌رله‌مانتارێكی نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ته‌واوی دۆسیه گه‌نده‌ڵی و دارایی و كارگێڕییه‌كانی پارێزگای ئێسته‌ی نه‌ینه‌وا ده‌باته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و سووره له‌سه‌ر نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له پارێزگاكه‌ی.
نه‌هله هه‌بابی په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، زانیاری وردمان به‌رده‌ست كه‌وتووه، كه پارێزگای ئێسته‌ی نه‌ینه‌وا "نه‌وفه‌ل عاكوب" نووسراوی گرتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵی ساخته كردووه، ئه‌مه‌یش گه‌نده‌ڵی و كارێكی مه‌ترسیداره و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ و به‌گوێره‌ی یاسا سزا بدرێت.
ئاماژه‌ی دا، له ته‌ك ئه‌و زانیارییه باوه‌ڕپێكراوانه، زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له كاتی نووسراوه ساخته‌كانی پارێزگار و ده‌ركردنی بڕیاری گرتنیان به‌شێوه‌ی ساخته له دۆخێكی ناله‌باردا بوون، بۆیه پێویسته داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێته ده‌نگ.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی زۆرمان له‌سه‌ر پارێزگاری ئێسته‌ی مووسڵ "نه‌وفل عاكوب" ده‌ست كه‌وتووه و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ڕێوشوێنی تایبه‌تی به گوێره‌ی یاسا به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر و سزا بدرێت.
له ماوه‌ی پێشوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ پارێزگاری مووسڵ له كێشه‌یه‌كی قووڵدابوون، چه‌ند جارێك پارێزگار هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كرد و فه‌رمانی گرتنیشی بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا چه‌ند دانیشتنێكیان ساز كرد و دواتر له دانیشتنێك متمانه‌یان له پارێزگاری مووسڵ وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نه‌وفل عاكوب دۆسیه‌ی برده دادگه‌ی باڵای كارگێڕی له عێراق، دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بڕیاریان دا و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وایان له پرسی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له پارێزگار پووچه‌ڵ كرده‌وه.