میلانی گاتوزۆ سەركەوتنێكی تری لە خولی ئیتاڵیا تۆمار كرد

:: AM:09:44:19/02/2018 ‌

یانەی میلان بەسەركردایەتی راهێنەرە نوێیەكەی جینارۆ گاتوزۆ درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی ئەم دواییە دا و سەركەوتنێكی تری لە خولی ئیتاڵیا بەسەر یانەی سامپدۆریا بەدەستهێنا.

شەوی رابردوو یانەی میلان لە گەڕی 25ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی سان سێرۆ مێوانداری یانەی سامپدۆریای كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن گیاكومۆ بۆناڤێنتۆرا لە خولەكی 13 هاتە تۆماركردن، دوای ئەوەی لە خولەكی 7 ریكاردۆ رۆدریگیزی بەرگریكاری سویسڕی لێدانێكی سزای بۆ یانەكە لەدەستدابوو.

یانەی میلان لە یارییەكانی ئەم دواییەدا ئاستی یاریكردنی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەشێوەیەك لە 7 یاری رابردوودا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە 5 سەركەوتن و 2 یەكسانبوونی تۆمار كردووە، یانەكە ئێستا بەكۆكردنەوەی 41 خاڵ بەهەمان رێژەی خاڵ لەگەڵ یانەی سامپدۆریا، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی حەوتەمی یانەكانی خولی ئیتاڵیا دێت.

جێی باسە دوێنێ یەكشەم هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 25ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا چەند یارییەكی تریش بەڕێوەچوون كە ئەنجامەكانیان بەمشێوەی خوارەوە بوو:

تۆرینۆ 0-1 یۆڤانتۆس

پۆڵۆنیا 2-1 ساسولۆ

ناپۆلی 1-0 سپال

بینڤینتۆ 3-2 كڕۆتنی

ئەتلانتا 1-1 فیۆرنتینا

ئێستا ریزبەندی پێشەوەی یانەكانی خولی ئیتاڵیا دوای ئەنجامدانی 25 یاری بەمشێوەی خوارەوەیە:-

1- ناپۆلی 66 خاڵ

2- یۆڤانتۆس 65 خاڵ

3- رۆما 50 خاڵ

4- ئینتەر میلان 48 خاڵ

5- لازیۆ 46 خاڵ

6- سامپدۆریا 41 خاڵ

7- میلان 41 خاڵ







وشە - ئامانج ئه‌كره‌م