به‌گوته‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له‌م به‌دواداچوونه‌ی "وشه" لێدوانیان داوه، دۆخی ژیان ئێسته له ده‌شتی نه‌ینه‌وا باش نییه و به‌هۆی بوونی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و ناوچه‌یه كه مه‌ڵبه‌ندی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ده‌شتی نه‌ینه‌وا له حوزه‌یرانی 2014 به‌هۆی هه‌ڵاتنی سوپای عێراق كه‌وته ده‌ست تیرۆرستانی داعش و جینۆسایدی ئێزیدی و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی مه‌سیحی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌به‌كانی لێ كه‌وته‌وه. به‌ڵام له كۆتای 2015ـه‌وه ورده ورده پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وته ئازادكردنی ناوچه‌كان و خۆیشی ده‌یپاراست، بۆیه خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانیان، دواتر به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌وته ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
شه‌ریف سلێمان كه‌سایه‌تیی ئێزیدی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بۆ ''وشه'' باس له‌وه ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا نین حه‌شد نزیكی ناوچه‌كانیان بێته‌وه و به‌گوته‌ی خۆی "ده‌مانه‌وێت پێشمه‌رگه پاراستنی ناوچه‌كانمان بگرنه‌وه ئه‌ستۆ، چونكه حه‌شدی شه‌عبی دووره له هه‌موو پێوه‌رێكی مرۆیی و پێشلێكاری گه‌وره ده‌كات".
سلێمان نیگه‌رانه له دۆخی ناوچه‌كه و نادیاریی داهاتوویان و ئه‌وه ده‌خاته روو، "نامانه‌وێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كی تری هاوشێوه‌ی شنگال له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌سه‌ر ئێزیدییانه‌وه بێت، بۆیه ئێزیدی له هه‌موو دنیا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن به كوردستانه‌وه ببه‌سترێینه‌وه". ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئێزیدییه نموونه‌ی خواستی ئێزیدییه‌كان به داوای "سه‌ربه‌خۆیی" كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه كه له ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی رابردوو ده‌نگیان بۆ داوه.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی عێراق هیچ سه‌رژمێرییه‌ك ناكات و ژماره‌ی فه‌رمی نییه، به‌ڵام ئێزیدی له كوردستان زیاتر له 550 هه‌زار كه‌سن و 90%یان ده‌كه‌ونه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم "ده‌شتی نه‌ینه‌وا" و له ریفراندۆمی 25ی ئهیلوول 90% ده‌نگیان به "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.
فه‌ره‌ج میخه كه‌سایه‌تیی كریستیان و دانیشتووی تلكێف له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، به''وشه'' راگه‌یاند، ئه‌وانیش خواستی ژیانێكی ئارامیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد "ترسی دووباره ئاواره‌بوونه‌وه بووه به مۆته‌كه به هزریاندا"
میخه دڵنیایی ده‌دات كه مه‌سیحییه‌كان زۆر به گومانن له گرووپه چه‌كداره‌كان و ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ كوردستان بژین و پێشمه‌رگه ناوچه‌كانمان بپارێزێت، به‌و پێیه‌ی ئێمه زیانی گه‌وره‌مان له داعش كرد، كه ئاواره‌یش بووین هانامان بۆ دهۆك برد، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ته‌نیا كوردستان پشتمانه و ئه‌وان سۆزیان هه‌یه بۆ مه‌سیحییه‌كان".
حه‌شدی شه‌عبی كه له 42 گرووپی چه‌كداری مه‌زه‌وی پێك دێن، بهئاسانكاری حكوومه‌تی عێراق له‌و ناوچانه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا جێگیر بوون و هه‌ڵمه‌تی به شیعه‌كردنی ناوچه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه، ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌ی مه‌سیحی به‌ناوی "خومه‌ینی" كراوه‌ته‌وه.
كوردانی شه‌به‌كیش به‌شێكی ترن له دانیشتووانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه 56 گوندی سنووره‌كه پێك دێنن، مه‌لا سالم شه‌به‌ك په‌رله‌مانتاری شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به"وشه"ی راگه‌یاند، "گومانی تێدا نییه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌مانه‌وێت سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بین و دنیایش باش ده‌زانێت و به‌گرنگییه‌وه له‌و پرسه ده‌كۆڵێته‌وه كه ده‌شتی نه‌ینه‌وا سه‌ربه هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك عێراق، چونكه وڵاتان گه‌یشتن به‌و بڕوایه‌ی حكوومه‌تی عێراق توانای پاراستنی ته‌ناهیی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و پێكهاته‌كانی نییه".
"له هه‌ر شوێنێك پێویست بووبێت یان هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی پێكهاته‌كان ساز درابێت، رامان گه‌یاندووه كه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام ئێسته حه‌شدی شه‌عبی به هه‌موو جۆرێك پێشێلكاری دژی پێكهاته‌كان ده‌كات، به تایبه‌تی كوردی شه‌به‌ك". مه‌لا سالم وای گوت.
ده‌شتی نه‌ینه‌وا له سێ شارۆكه‌ی سه‌ره‌كی "حه‌مدانیه و شێخان و تلكێف" ده‌یان شاره‌دێ و سه‌دان گوند پێك هاتووه و هه‌موو جۆره‌كانی پێكهاته‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی تێیدا ده‌ژین، به‌ڵام ئێسته زۆرینه‌یان ئاواره‌ی كوردستانن.
وشه/ نه‌ینه‌وا- كاروان باعه‌درێ