وه‌ك ده‌زانین، په‌تاته‌ی سووره‌كراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له خواردنه زۆر چه‌وره‌كان، ئه‌گه‌ر زۆر بخورێت، زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌م شێوه‌یه قژت پڕ و درێژ ده‌كات.
ئه‌و زه‌یته‌ی بۆ په‌تاته سووركردنه‌وه ده‌قرچێنرێت، كار له چه‌وری خوێن ده‌كات، زۆرجار كاره‌سات به ته‌ندرووستیت ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێستی ڕووخسار چه‌ور ده‌كات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیپكه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی هه‌یه، هێشتا سنوورێكی بۆ باشییه‌كانی هێشتووه‌ته‌وه و به یه‌كێك له باشترین خۆراكه‌كان بۆ درێژبوون و پڕبوونه‌وه‌ی قژ داده‌نرێت.
په‌تاته‌ی سووره‌كراو لای زۆربه‌ی ژنان خواردنێكی خۆشه، ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ند ماده‌یه‌ك كه وا ده‌كات گه‌شه‌ی قژ ته‌ندروست بێت، زانایان ده‌ڵێن هۆكارێكی گرنگیشه بۆ درێژبوون و پڕبوونی قژ به خێرایی.
زانایان ئه‌م قسه‌یه‌یان به توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماند، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر دوو مشك ئه‌نجام دا، ماده‌كانی ناو په‌تاته‌ی سوورهكراویان به ده‌رزی تێكردن، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت تووكی جه‌سته‌یان به خێرایی درێژ و پڕ بووه‌وه.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ماده‌یه‌ی له په‌تاته‌ی سوورهكراودا هه‌یه، كار ده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی بێخی سه‌ر و دووباره گه‌شه‌یان پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها وای لێ ده‌كات به خێرایی پڕ بێت و خانه‌ی مردووش زیندوو ده‌كاته‌وه و به زوویی قژ درێژ ده‌بێته‌وه.
زانایان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد، هه‌ر ئه‌و مادانه‌ی ناو په‌تاته‌ی سوورهكراوه كه بۆ دروستكردنی ده‌رمان و كرێمی تایبه‌ت به قژ درێژكردنه‌وه به‌كار دێن، ماده‌كه پێی ده‌گوترێت "دیمپیلبولیسیلوكسان" كه به ته‌واوی له ناو په‌تاته‌ی "ماكدونالدز" هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی قژ پڕ بێته‌وه.