نووسه‌رێكی میسری: له حه‌جیشدا ده‌ستدرێژی هه‌یه
مونا ئه‌لته‌حاوی كه خاتوونه نووسه‌رێكی دیاری میسرییه، باس له ئه‌زموونه‌كانی خۆی ده‌كات له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه و ده‌ڵێ، "ده‌ستدرێژكردن له حه‌جیشدا هه‌یه كه خۆم تووشی بووم".
ته‌حاوی كه له ئه‌مه‌ریكا ژیان ده‌كات، له نووسینێك له‌باره‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كه له رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاوی كردووه‌ته‌وه و پێگه‌ی "فه‌رفیش"یش به‌شێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا جیا له ئه‌زموونه‌كانی خۆی كه له حه‌جیشدا ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان هه‌یه، هاوكات نموونه‌ی به چه‌ندان ژنی تریش هێناوه‌ته‌وه كه ددنانیان به‌وه‌دا ناوه.
ته‌حاوی نووسیویه‌تی، ماوه‌یه‌ك كه خێزانه‌كه‌م له شاری مه‌ككه له سعوودیه ژیانیان ده‌كرد، جلوبه‌رگی تایبه‌ت به حه‌جم پۆشیوه و چوومه كه‌عبه بۆ حه‌جكردن، هه‌رله‌وێ ده‌ستدرێژیم كرایه سه‌ر كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگاریی شوێنه‌كه‌وه بوو. ئه‌و شوێنه قه‌ره‌باڵغه و زۆرجار له نێوان خه‌ڵك به‌ریه‌ككه‌وتن دروست ده‌بێ، به‌ڵام ژنان باش ده‌زانن به‌ریه‌ككه‌وتن به مه‌به‌ستی ده‌ستدرێژیكردنه یان به رێكه‌وت بووه.
زیاتر روونی كرده‌وه، له هه‌مان كاتدا كه چوومه لای كه‌عبه بۆ ماچكردنی "حجر الاسود- به‌ردی ره‌ش"، له‌وێشدا به‌هه‌مانشێوه ده‌ستدرێژیم كرایه سه‌ر و ده‌ستیان بۆم برد.
دواتر مونا ته‌حاوی باس له‌وه ده‌كات كاتێك نووسینه‌كه و بۆچوونه‌كانم له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه، ده‌یان ژنی تر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه خۆیانیش له‌كاتی حه‌جكردندا تووشی هه‌مان هه‌ڵوێست بوون، بۆیه به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێ كه له حه‌جیشدا ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان هه‌یه كه ئه‌وه‌یان پێوه‌ندیی به دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه.
مونا ته‌حاوی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه زۆر به رژدی داكۆكی له مافی ژنان ده‌كات كه له‌و هه‌ڵوێسته‌یشدا تووشی چه‌ندان كێشه بووه‌ته‌وه. مونا له ساڵی 1967 له میسر له دایك بووه. رۆژنامه‌وان و نووسه‌رێكی بوێره كه تایبه‌ت بۆ مافه‌كانی ژنان ده‌نووسێت و خاوه‌نی چه‌ندان كتێبه. ئێسته له نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا ژیان ده‌كات.