فەیسبووك سزا دەدرێت

:: AM:10:13:19/02/2018 ‌

دادگایەكی بەلجیكا بڕیاری دا كۆمپانیای فەیسبووك دەسبەجێ ئەو سەرپێچییە یاسایییانە ڕابگیرێن كە لە ڕێی تایبەتمەندییە نوێكان بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبووكەوە دیاری كراون، بە پێچەوانەوە كۆمپانیای فەیسبووك ڕووبەڕووی سزادانی دارایی دەكرێتەوە.

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاوی كردەوە، دادگایەكی بەلجیكا هەڕەشەی لە كۆمپانیای فەیسبووك كردووە كە سزای دارایی بە بڕیاری 10 ملیۆن یۆرۆ بەسەردا دەسەپێنێت، ئەگەر بەردەوام بێ لە پێشێلكردنی یاسای تایبەتمەندییەكان.

ئاماژەی داوە، ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە دەستەی چاودێری تایبەتمەندییەكان لە بەلجیكا دۆسیەی دژی كۆمپانیای فەیسبووك بەرز كردەوە، دوای ئەوەی چەندان سكاڵای لەلایەن بەكارهێنەرانی فەیسبووك لە بەلجیكاوە پێ گەیشت و بەكارهێنەران بە تەواوی ناڕەزایییان دەردەبڕی، بۆیە دادگایش ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.

دەستەی چاودێری تایبەتمەندییەكانی خەڵك لە بەجلیكا ئاشكرای كرد، فەیسبووك ڕێیەكی جیاواز بەكار دەهێنێ، بۆ چاودێریكردنی رەفتاری بەكارهێنەران لە ئینتەرنێت، بەبێ ئەوەی پێوەستیش بووبن بە كردنەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، چاودێرییان دەخاتەسەر.

دادگای بەلجیكا بڕیاری دا، پێویستە كۆمپانیای فەیسبووك تەواوی داتاكانی خەڵكی وڵاتەكەی بسڕێتەوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی كۆی كردوونەتەوە، بەپێچەوانەوە سزای قورس بەسەر كۆمپانیاكە دەسەپێنێت، ئەگەر ئەو بڕیارەی دادگاكەیش جێبەجێ نەكات، بڕی 250 یۆرۆ ڕۆژانە وەك سزا بەسەر كۆمپانیای فەیسبووك دەسەپێنێت و وەك سەرەتایش 100 ملیۆن سزای كۆمپانیاكە دەدات.

ئەو تەكنەلۆجیایەی فەیسبووك گرتوویەتییە بەر، لەگەڵ پێوەرەكانی یاسای پاراستنی تایبەتمەندی بەلجیكا ناگونجێ و پێویستە ماف بە خەڵكی بدرێ كە ڕەزامەندن بە وەرگرتنی داتاكانی ئینتەرنێت یان ڕەتی دەكەنەوە، ئینجا كارێكی لەوشێوەیە بكات، نەك بێ وەرگرتنی بۆچوونیان و بێ ئاگەدارییان تەواوی داتاكان بدزێ و كۆی بكاتەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د