زۆرێك له ژنان به ئهستێرهكانیشهوه، به ده‌ست چه‌وریی ورگیانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌رده‌وام به دوای باشترین و خێراترین ڕێدا ده‌گه‌ڕێن تا كێشیانی پێ دابه‌زێنن.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی قه‌ڵه‌وی و بوونی چه‌وری له ورگ، پشت، كهمهرهكاندا كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین ئه‌ستێره‌كان زۆر باش ده‌توانن چاره‌ی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و ته‌نانه‌ت دوای منداڵبوونیش قه‌ڵه‌وییان پێوه دیار نییه.
نهێنیی ئه‌و لاوازبوونه خێرایهشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گیراوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا به خێرایی به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كیلۆ له جه‌سته‌ت داده‌به‌زێنێت، كه ئه‌م گیراوه‌یه نه پێویستی به ڕاهێنانی وه‌رزشییه، نه كه‌م خۆراكی.
پێكهاته‌كانی گیراوه‌كه:
یه‌ك سێ‌و
یه‌ك هه‌رمێ
یه‌ك ئه‌ناناس
یه‌ك كووپ ئاو یان ئاوی لیمۆ
هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه كۆ بكه‌وه و بیخه ناو تێكهڵكهرێكی كاره‌بایی و به ته‌واوی با له‌گه‌ڵ یه‌كتر بهاڕدرێن و ببنه یه‌ك ماده، دواتر هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش نان خواردن، واته له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی كووپێكی لێ بخۆره‌وه، ئه‌وا به ماوه‌یه‌كی كورت هه‌موو چه‌وری جه‌سته‌ت ده‌توێته‌وه و به كه‌متر له دوو هه‌فته زیاتر له پێنج كیلۆ له جه‌سته‌ت داده‌به‌زێنی.