پێكهاتەی یارییەكەی چێڵسی و بەرشەلۆنە
راهێنەرانی هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی خۆیان یەكلایی كردووەتەوە سەبارەت بە پێكهاتەی یاریزانەكانیان بۆ یارییەكەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.
سبەی سێشەم یانەی چێڵسی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ مێوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەكات.
پێشبینی دەكرێ ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی بە پێكهاتەی 3-4-3 بەمشێوەی خوارەوە یاری بكات:-
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
بەرگری: گاری كاهیل، ئەندرێس كریستنسن، سیزار ئەزپلیكویتا
ناوەڕاست: ماركۆس ئەڵۆنسۆ، نگۆلۆ كانتی، سیسك فابریگاس و ڤیكتۆر مۆسیس
هێرشبەر: ئیدین هازارد، ئۆلیڤێ گیرۆ و پێدرۆ
چاوەڕوانیش دەكرێ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی بە پێكهاتەی 4-4-2 و بەم یاریزانانەی خوارەوە یاری بكات:-
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
بەرگری: سێرجی رۆبێرتۆ، پیكێ، ئۆمتیتی و جۆردی ئەلبا
ناوەڕاست: ئینێستا، راكیتیچ، بۆسكێتس و گۆمێز
هێرشبەر: میسی و سوارێز
وشە -
ئامانج ئهكرهم