زۆر كەس تووشی هەڵوەرینی قژ دەبن یان چاوەكانیان بینای كەمتر دەبێتەوە، ئەم دوو كێشەیە زۆر نیگەرانتان دەكەن و گرفتی گەورەی تەندروستین و زۆربەی خەڵكیش تووشی دەبن، لەمەودوا پێویست ناكات نیگەران بن، چونكە بە ڕێگەی سروشتی و بێ پزیشك و دەرمانی كیمیایی دەتوانن لە ڕێگەی گیراوەیەكی گرنگ، لە ماوەیەكی كەم بەسەر ئەم دوو كێشەیە زاڵ ببن.
ئەم گیراوەیە لەم پێكهاتانەی خوارەوە پێك دێت:
یەك كیلۆگرام هەنگوین، لەگەڵا 200 گرام زەیتی تۆوی كەتان، سێ قاشی سیر، چوار لیمۆ، سیر و ئاوی چوار لیمۆكە تێكەڵی یەكتر بكەن، ئنجا زەیتی توۆی كەتانی بەسەردا بكە و لە كۆتایی هەنگوینەكەی تێ بكەن، پاشان بە تەواوی تێكەڵی یەكتری بكەن و بیخەنە ناو دەفرێكی سەر داخراوەوە و لە بەفرگر دایبنێن.
بۆ چارەسەركردنی هەڵوەرینی قژ و باشتركردنی هەستی بینین، پێویستە 30 خولەك پێش خواردنی هەر ژەمێك كەوچكێك لەو گیراوەیە بخۆنەوە، بەڵام پێویستە بە كەوچكێكی دار ئەم گیراوەیە بخۆن، چونكە كەوچكی كانزایی كار لە پێكهاتەی گیراوەكە دەكات.