پێستت بە سۆدە و گوێز هیند بشۆی چی ڕوو دەدات؟

:: AM:11:32:19/02/2018 ‌

بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پێستت بكەیت، پێویستە ڕۆژی دوو جار پێست بشۆی، خواردنی دروست هۆكاریكە بۆ جوانكردن و گەشانەوەی پێست،  هەروەها گرنگە پێش نووستن هیچ میكیاژێك بە پێستەوە نەمێنێت، چونكە ڕێگر دەبێت لە گەیشتنی ئۆكسجین بە خانەكانی پێست.

زۆر بەرهەم هەیە لە بازاڕەكاندا كە بۆ پاككردنەوە یان شۆردنی پێست بەكاردەهێنرێت، بەڵام سروشتی نین و پڕن لە مادەی كیمیایی، چەندان پێكهاتەی سروشتی هەیە، وەكو پاككەرەوەیەكی پێست بەكار دەهێنرێت.

لێرەدا چارەسەرێكی سروشتی ئاسان دەستنیشان دەكەین كە لە زەیتی گوێز هیند و سۆدە پێك دێت، كە پێست شێدار دەكاتەوە و یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات، وەكو پاككەرەوەیەك بەكاردەهێنرێت.

زەیتی گوێز هیند تایبەتمەندی شێداركەرەوەی هەیە وە یارمەتی رێكخستنی pH پێست دەدات و پێست ڕووناك دەكاتەوە.

سۆدە یارمەتی پاككردنەوەی پێست دەدات و پێست نەرم دەكاتەوە و ڕێگە لە سووربوونەوە دەگرێت و سوتاوی بەهۆی خۆرەوە چارەسەر دەكات.

چۆن ئەم پاككەرەوە سروشتییە دروست دەكەیت:
نیو كوپ زەیتی گوێز هیند.
نیو كوپ سۆدە.

ئامادەكردنی:
زەیتی گوێز هیندی گەرم بكە تا دەتوێتەوە پاشان سۆدەكەی تێكەڵ بكە تا گیراوەیەكی باشی لێ دەردەچێت، دواتر بە سەری پەنجەكانت بۆ چەند خولەكێك پێستی دەموچاوتی پێ بشێلە بە شێوەی بازنەی پاشان بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

بەكارهێنانی ئەم گیراوەیە هەفتەی سێ جار هەموو كێشەكانی پێست چارەسەر دەكات و پێست نەرم دەكاتەوە و بە شێداری دەیهێلێتەوە.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد