رۆناڵدۆ ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ رائوول گۆنزالیس یەكسان كردەوە

:: PM:01:27:19/02/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە یارییەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ریال بیتیس گۆڵیكی تۆمار كرد و بەتۆماركردنی ئەم گۆڵەش ژمارەیەكی پێوانەیی یانەكەی لەگەڵ ئەستێرەی پێشوو رائوول گۆنزالیس یەكسان كردەوە.

دوێنێ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 24ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 3-5 گۆڵ لە یانەی ریال بیتیسی بردەوە.

گۆڵی چوارەمی یارییەكە بۆ یانەی ریال مەدرید لەلایەن رۆناڵدۆ لە خولەكی 65ی گێمی دووەمدا تۆمار كرا.

كریستیانۆ بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە ژمارە پێوانەییەكەی رائوولی یەكسان كردەوە كە ئەویش تۆماركردنی گۆڵ بووە لە 264 یاری فەرمیدا بە درێسی یانەی ریال مەدرید.

كاتێك رۆناڵدۆ گۆڵێك یان دوو گۆڵ و یانیش زیاتری لەو 264 یارییەی رابردوو بە درێسی یانەی ریال مەدرید تۆمار كردووە، یانەكە 85%ی یارییەكانی بردووەتەوە.

رۆناڵدۆ زۆرترین ئەو گۆڵانەی بە درێسی یانەی ریال مەدرید لە یارییە فەرمییەكاندا تۆمار كردووە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە بووە كە 15 گۆڵ بووە.

ئەو یاریزانانەی كە بەدرێسی یانەی ریال مەدرید گۆڵیان لە زۆرترین یارییە فەرمییەكاندا تۆمار كردووە برێتین لە:-

رائوول و رۆناڵدۆ لە 264 یاریدا

سانتیانا لە 229 یاریدا

دی ستیڤانۆ لە 197 یاریدا

هۆگۆ سانچێز لە 156 یاریدا

خینتۆ لە 151 یاریدا



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م