ئه‌و هێزه‌ی حكوومه‌تی عێراق كه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شارۆكه‌ی خورماتوو گه‌یشته ئه‌و شارۆكه‌یه، ده‌ستیان به داگیركردنی ماڵه كورده‌كان كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ناو شارۆكه‌كه‌دایه.
جه‌بار محێدین ئاواره‌یه‌كی شارۆكه‌ی خورماتووه و بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له گه‌ڕه‌كی جه‌میله‌ی شارۆكه‌ی خورماتوو ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ماندا و رێی گه‌ڕانه‌وه‌مان پێ نادرێت.
زیاتر گوتی، به بیانووی ئه‌وه‌ی پێشتر پشتگیریم له ریفراندۆم كردووه، له كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار به شه‌ڕ ناوچه‌كه‌یان جێ هێشتووه، چه‌ند ماڵباتێكی تر به هه‌مانشێوه ده‌ركراون.
هاووڵاتییه‌كی تری هه‌مان گه‌ڕه‌ك كه ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌رمیان، به "وشه"ی گوت، به زه‌بری هێزی كاردانه‌وه‌ی خێرا ده‌ركراوین و ده‌زانین میلیشیا شیعه‌كان له‌ژێره‌وه پیلانمان له دژ ده‌گرنه به‌ر.
ئه‌و كه له ترسی گیانی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه ناوی ئاشكرا نه‌كرد. باسی له‌وه كرد، گه‌ڕه‌كی جه‌میله زۆرینه‌ی ره‌های كورده، هێزی كاردانه‌وه‌ی خێرا به زۆر له ماڵه كورده‌كاندا جێگیر بوون و باره‌گایان كردووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرا له نۆیه‌م رۆژی یه‌كه‌م مانگی ئه‌مساڵدا له شارۆكه‌ی خورماتوو، به ناوی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شارۆكه‌كه و داماڵینی ناوچه‌كه له چه‌ك، له ناوچه‌كه جێگیر بوون.
عه‌لی هاشم گوته‌بیژی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆكه‌ی خورماتوو، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هێزی كاردانه‌وه‌ی خێرا ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه كردووه كه نزیكن له خۆبه‌خشان یا جیاخوازان (به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و).
زیاتر گوتی، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ ئارام شێخ نووری جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ دۆخی ناوچه‌كه ئاسایی ببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه پێوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئاگاداریی خۆیان له گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌و خێزانانه ئاشكرا كردووه و رایان گه‌یاندووه، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی