بۆ یەكەم جار دڵنیا ڕەزازی وێنەیەكی بڵاو دەكاتەوە

:: PM:09:13:19/02/2018 ‌

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (دڵنیا ڕەزازی) كچی هونەرمەندی گەورە (ناسڕی ڕەزازی)،  وێنەیەكی بۆ یەكەمجار لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا بڵاو كردەوە و بووە جێی سەرنجی هەوادارانی.

دڵنیا ڕەزازی لە وێنەكانیدا لەگەڵ دایكی كۆچكردووی "مەرزیە فەریقی" بڵاو كردەوە و هەوادارانیشی هاوخەمیان بۆ دەربڕی و هیوای تەمەن درێژیان بۆ خۆیان خواستووە.

دڵنیا ڕەزازی، بە بڵاوكردنەوەی كلیپی "دووری تۆ" كە بۆ مەرگی (مەرزیە فەریقی)ی خانمە ەونەرمەندی كۆچكردووی بڵاوكردەوە، دەستی بە كاری ەونەری كرد، پاشان ئەلبوومێكی گۆرانی بڵاو كردەوە.

دڵنیا ڕەزازی كچی گەورەی هەردوو هونەرمەندی ناسراوی كوردستان (ناسر ڕەزازی و مەرزییە فەریقی)یە، هەر لە دوای لە دەستدانی دایكییەوە ماوە ماوە وێنەی خۆی و دایكی یان خێزانەكەی بەیەكەوە یان دایكی بە تەنیا لە پێگە فەرمییەكەی خۆی بڵاو دەكاتەوە، ئەوەی جێی سەرنجە، سەرجەم وێنەكان نەبینراون و بۆ یەكەمجار بڵاوی دەكاتەوە.





وشە - محەمەد میران