ساڵانە لەكاتی گەڕانەوەی ناوی قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگەکان کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاو دەكرێتەوە بۆ ئەوەی قوتابیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ئەمساڵیش رێنمایی نوێ لەو بارەیەوە بڵاو کراوەتەوە.
زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ وەرگرتنی قوتابیان رێنماییەکانیان خستووەتەڕوو و لە گرنگترین ئەم ڕێنماییانەی قوتابیانی قۆناغی یەكەمی ئەمساڵ پێویستە لەگەڵ خۆیاندا بیهێنن بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەن بریتین لە:
1-بڕوانامەی پۆلی 12ی ئامادەیی بە "تەسدیقكراوی" .
2-پشكنینی چاو و پشكنیی خوێن. بەشێك لە زانكۆكان شوێنی تایبەتییان دیاری كردووە بۆ پشكنین، بەڵام پشكنین لەهەر بنكەیەكی تەندروستی سەر بەوەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم بێت ئاساییە .
3-شەش وێنەی قوتابی پشت سپی بۆ مامەڵە .
4-کۆپییەکی ناسنامەی باری شارستانی قوتابی(نفوس ) و کۆپییەکی ناسنامەی باری كەسی (جنسیەی عێراقی ) .
5-كۆپییەك لەكارتی زانیاری بەخێوكەر یان خۆی ئەگەر خێزاندار بوو.
6-دوو كۆپی لە فۆرمی خۆڕاك .
7-كۆپیەك لە ناسنامەی باری شارستانی كەفیل کە مووچەكەی لە 400 هەزار دینار كەمتر نەبێت ، ئەگەر قوتابی دەرەوەی شار بێت دەتوانێت كەفیل ئامادە نەبێت و تەنیا پشتگیری مامەڵەکە و كۆپی ناسنامە بێنێت .
جێگەی باسە بۆ ئەمساڵی خوێندن ٣١ هەزار قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیراون .
هەولێر/ رامیار جەواد