په‌نابه‌رێكی رۆژئاوای كوردستان كه له كه‌مپی دومیزی سه‌ر به پارێزگای دهۆك نیشته‌جێیه، دوو پڕوژه‌ی تایبه‌تی به چاندنی بروكلی داناوه و سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌شی به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی تری كه‌مپه‌كه‌ی دابه‌ش ده‌كات كه یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی بروكلییه له پارێزگای دهۆك.
حوسێن ئه‌حمه‌د په‌نابه‌رێكی رۆژئاوای كوردستانه و دوو پڕۆژه‌ی بروكلی به سه‌ركه‌وتوویی چاوندووه، به "وشه"ی گوت، ئێمه‌ی كوردانی رۆژئاوای كوردستان به چاندن و كشتوكاڵ ناوبانگمان ده‌ركردووه، به پێویستم زانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ و جیاواز له پارێزگای دهۆك ئه‌نجام بده‌م و سوپاس بۆ خوا سه‌ركه‌وتوو بووم و به‌شێك له داهاته‌كه‌ی به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی تری رۆژئاوای كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌م.
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و هه‌ردوو پڕۆژه‌ی بروكلی به پشتیوانیی رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی دانراوه، ویستم به‌و پڕۆژه‌یه هه‌لی كار بده‌مه گه‌نجانی رۆژئاوای كوردستان و له‌جیاتی بروكلی هاورده‌ی توركی و ئێرانی، بروكلی كوردستان به‌رهه‌م بێنم، ئه‌گه‌رچی هێشتا ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رهه‌می دێنین كه‌مه و به‌شی پێویستیی پڕ ناكاته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوودا پڕۆژه‌كه‌مان فراوان بكه‌ین.
هه‌ر خانوویه‌كی بروكلی، ده‌توانێت هه‌تا سێ تۆن به‌رهه‌می بروكلی به‌رهه‌م بهێنێت.
كه‌مپی دومیز ده‌كه‌وێته به‌شی باشوور و رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا و نێزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌سی تێدا نیشته‌جێن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری