دوای ئه‌وه‌ی له‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، لافاوێكی زۆر به هۆی بارانه‌وه ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئاژه‌ڵێكی سه‌یر له خانه‌قین له ناو لافاوه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
له ده‌ریاچه‌ی ئه‌ڵوه‌ند سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، له‌م لافاو و بارانه زۆره‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، جۆره ئاژه‌ڵێكی سه‌یر دۆزراوه‌ته‌وه كه شێوه‌ی له مار ده‌چێت، به‌ڵام زۆر له شاره‌زایان یه‌كلایان كردووه‌ته‌وه كه مار نییه، له ئاژه‌ڵێكی سه‌یر ده‌چێت كه ڕه‌نگه یه‌كه‌م جار بێت له هه‌رێمی كوردستان شتی وا ده‌ركه‌وتبێت.
وێنه‌كانی ئه‌م ئاژه‌ڵه سه‌یره له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سه و به پێی سه‌رنجی خۆی ناوێكی بۆ دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته كه‌س نازانێت ڕاستی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئاژه‌ڵه چییه؟.