ئه‌كته‌رێكی دیاری ئه‌مه‌ریكی، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا كه به‌شداریكردن بوو له رێوڕه‌سمی نمایشكردنی جلوبه‌رگی باڵاپۆشی له له‌نده‌ن، له‌چكی له‌سه‌ر كرد و جلی داپۆشراوی له‌به‌ر كرد.
لیندسی لۆهان ته‌مه‌ن 31 ساڵ، ئه‌كته‌رێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكییه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ڕێی ڕه‌فتار و پۆسته‌كانییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مسوڵمانان زۆر جیاوازه و ڕێزێكی زۆر له بنه‌ماكانی ئیسلام ده‌گرێت.
ڕۆژَی یه‌كشه‌م به‌شداری له رێوڕه‌سمی نمایشكردنی جلوبه‌رگی باڵاپۆشی له له‌نده‌ن كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سنووری خۆی له‌ناو ئه‌و شوێنه نه‌به‌زێنێت و ڕێز له كو‌لتوور و بنه‌ماكانی ئیسلام بگرێت، جلێكی ته‌واو داپۆشراوی ڕه‌شی له‌به‌ر كرد و له‌چكێكی ڕه‌شیشی بۆ گونجاندبوو و له‌سه‌ری كردبوو، هه‌روه‌ها مه‌كیاجێكی زۆر ساده‌ی كردبوو، كه ڕه‌نگه هه‌ر سووراوێك بووبێت.
ئه‌م ژنه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پۆستێكی له تویته‌ر كرد و به سه‌لاموعه‌له‌یكوم ده‌ستی پێ كرد، كه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو بیسه‌لمێنێت ئه‌و كاته له وڵاتێكی ئیسلامی نیشته‌جێیه كه دوبه‌ی بوو.
ساڵی 2015 بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌یه‌كی بڵاو بووه‌وه كه به ده‌ستییه‌وه قورئانێكی گرتبوو، ئه‌مه‌ش له‌ناو میدیاكان زۆر ده‌نگی دایه‌وه، دواتر ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی كه له هاوڕێیه‌كی سعوودی له له‌نده‌ن ئه‌و قورئانه‌ی پێشكه‌ش كردووه، ئه‌میش له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تی بۆ نیویۆرك تا بیپارێزێت و زانیاری له‌باره‌وه كۆ بكاته‌وه.