به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌ڵبه‌ندى نیشتمانى بۆ ئایدز له عێراق ئاشكراى ده‌كات، له عێراق 241 تووشبووى ئایدز هه‌یه و گومانیش ده‌كرێت له خوێنى فڕه‌نسى گوێزرابنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م له لێدوانێكى رۆژژنامه‌وانیدا به‌هجه‌ت سه‌عیدى به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌ڵبه‌ندى نیشتمانى بۆ ئایدز كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقه، ئاشكراى كرد كه 241 حاڵه‌تى تووشبوون به نه‌خۆشیى ئایدز له عێراق تۆمار كراوه.
به‌هجه‌ت سه‌عیدى ده‌ڵێ "عێراق هێشتا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه نه‌خۆشیى ئایدزیان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت رێژه‌ى تووشبووان له ده‌وڵه‌تانى دراوسێش كه‌متره".
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى مه‌ڵبه‌ندى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئایدز له عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رێژه‌ى تووشبووانى ئایدز هێشتا له عێراق نه‌گه‌شتووه‌ته %1، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایشارێته‌وه كه مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ئایدز هه‌یه.
جاسب حجامى كه به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستییه له به‌ره‌ى كه‌رخى شارى به‌غدا، ئاشكراى ده‌كات كه له‌مساڵدا ته‌نیا چوار حاڵه‌تى ئایدز تۆمار كراوه، دووانیان كه‌سى بیانى و دوو كه‌سه‌كه‌ى تریش عێراقین.
وه‌ك شاره‌زایان له ئایدز ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئایدز، یه‌كێك له‌وان له رێى گواستنه‌وه‌ى خوێنه. بۆیه هه‌ندێك له راپۆرته‌كان گومان ده‌كه‌ن له رێى خوێنه‌وه نه‌خۆشییه‌كه گوێزرابێته‌وه، ئه‌م جاره‌ش مه‌ترسى له خوێنى فڕه‌نسى ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتێكه له‌لاى عێراقییه‌كان ناسراوه.
له ساڵى 1989 هه‌ندێك خوێن له فڕه‌نساوه هات، بۆ چاره‌سه‌كردنى كه‌مخوێنێ، ژماره‌ى ئه‌وكاته‌ى نه‌خۆشییه‌كان 238 كه‌س بوو، كه‌چى دواى دوو ساڵ له به‌كارهێنانى خوێنه‌كه 199 نه‌خۆش مردن، دواتر ده‌ركه‌وت كه خوێنه‌كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى ئایدزه.