ده‌ست پێكردنی رۆژه‌كه‌ت به ژه‌مێكی به‌یانی ته‌ندروست یه‌كێكه له كاره به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته و چهلاككردنی فرمانی به‌شه‌كانی جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی ژه‌مێكی باش ده‌كات له به‌یانیاندا و كام خۆراك به‌سووده كه له ژه‌می به‌یانیاندا بیخۆین و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی كۆمه‌ڵه خۆراكێك كه پزیشكان دیاریان كردووه زۆر پێویسته بۆ جه‌سته و زیادكردنی چالاكیی جه‌سته و پاراستنی كه‌سه‌كه له نه‌خۆشی.
بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه له ژه‌می به‌یانیاندا ئه‌م خۆراكانه بخۆن له گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م/ ماست: یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی ناوه‌كی جه‌سته و پاراستنی سیسته‌می هه‌رس له هه‌ر تێكچوونێك ماسته، هه‌روه‌ها خواردنی قاپێك له ماست زۆر سوودی هه‌یه بۆ گه‌ده، چونكه پێكهاته‌كانی ماست یارمه‌تی گه‌ده له سووتان و ئازاره‌كانی گه‌ده كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌م/ هێلكه: یه‌كێكی تر له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ ژه‌می به‌یانیان هێلكه‌یه، چونكه هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی "D وB12 " كه یارمه‌تی به‌هێزی جه‌سته ده‌ده‌ن و چالاكیی جه‌سته‌یش زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به زۆر نه‌خواردنی هێلكه له رۆژێكدا چونكه ئاستی كۆلسترۆڵی خوێن زیاد ده‌كات.
سێیه‌م/ چای سه‌وز: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز، چونكه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته و له‌ناوبردنی ژه‌هری جه‌سته، جگه له‌وه‌یش پزیشكان ده‌ڵێن چای سه‌وز شوێن گره‌وه‌یه‌كی باشی قاوه‌یه له به‌یانیاندا.