بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر داوای هێرۆ برایم، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببێته‌وه، به‌شدارینه‌كردنی باڵی ناوه‌ندی بڕیار، به ته‌واوی حزبه‌كه به‌ره‌و ترازان ده‌بات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)، له‌سه‌ر داوای هێرۆ براهیم، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆ ده‌بنه‌وه، داوا له هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیش كراوه كه خۆیان و ته‌واوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه له باڵه‌كه‌یانن به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته "ناوه‌ندی بڕیار" له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكه كه نایه‌وێ بچێته نێو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵی "ناوه‌ندی بڕیار"ی یه‌كێتی، به "وشه"ی گوت، تاكه كه‌س كه ده‌توانێ داوای كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكات، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می حزبه‌كه‌یه، پاشان له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌م ده‌توانێ ئه‌و داوایه بكات، جگه له‌وان هیچ كه‌س ناتوانێ كۆبوونه‌وه به سه‌ركردایه‌تی بكات، بۆیه خودی داواكه به‌پێی پێڕه‌و و پڕۆگرامی حزب، نا یاساییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ئه‌وان وه‌ك باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بكه‌ن كه جێگرانی سكرتێری گشتی به‌یاننامه بڵاو بكه‌نه‌وه، ده‌زانن كه به‌شداری ناكه‌ن، چونكه به‌شداریكردن داننانه به‌و قۆرخكارییه‌ی كه دروستیان كردووه، به‌شداری نه‌كردنیش، واته هه‌موو شتێك به‌ره‌و ترازان كۆتایی دێت.
ڕۆژی یه‌كی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، باڵی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی، "ناوەندی بڕیار"یان پێك هێنا، له راگه‌یه‌نراوێكدا ناوه‌ندی بڕیاریان به خاوه‌نی بڕیاری شه‌رعی یه‌كێتی زانی و باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دیان به ئه‌نجامدانی سه‌فقه‌ی ژێر به ژێر بۆ هه‌ڵوشینی سامانی خه‌ڵك و پاوانكاری یه‌كێتی و هه‌وڵدان بۆ بنه‌ماڵه‌كردنی حزبه‌كه تۆمه‌تبار كرد، رۆژی دواتر هه‌ینی دووی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له ده‌باشان كۆبوونه‌وه و دواتر له راگه‌یه‌نراوێك له ژێر ناوی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی" خۆیان به خاوه‌نی بڕیاری شه‌رعی یه‌كێتی ناساند و داوای هه‌رچی زووه به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.
وشه/ كوردۆ شابان