بە ڤیدیۆ.. كردنەوەی قاوەخانەیەكی ڕۆشنبیری و كولتووری لە ئامێدی

:: PM:05:22:20/02/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە نوسەر و رۆشنبیر بۆ یەكەم جار قاوەخانەیەكی كولتووری لە شارەدیێ شێلادزێ سەر بە شارۆكەی ئامێدی كرایەوە و تیایدا كۆمەڵێك لە چالاكی ئەدەبی و فكری و رۆشنبیری ئەنجام درا.

سەفەر شاجی خاوەنی قاوەخانەكەیە بە "وشە"ـی  راگەیاند، كردنەوەی قاوەخانەكە لە سەنتەری شارەدێی شێلادزێ هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی لە پاڵ خوێندنەوەی كتێب و حەسانەوە، هاوكات كومەڵێك چالاكی رۆشنبیری و ئەدەبی و فكریش ئەنجام بدرێت.

زیاتر گوتی، دەرگەی قاوەخانەكە كراوە دەبێت بو رۆشنبیران و نوسەرانی ناوچەكە كە چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن و كتێب وەربگرن و لەگەڵ خۆیان بیبەنە ماڵ یا بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ بیكڕن.

حەمید رێكانی رۆشنبیرێكی ناوچەكەیە بۆ "وشە" گوتی، كردنەوەی قاوەخانەكە سەرەتایەكی گرنگە بۆ ئەوەی رۆشنبیرانی ناوچەكە كۆبكاتەوە و چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن.

لە هەرێمی كوردستان لە بەشێكی زۆری شار و شارۆكەكان قاوەخانەی كولتووری كراوەتەوە ئەمەش بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی ڕۆشبیری.

وێنەگر و راپۆرت/ نەوزاد هلۆری




وشە - رامیار جەواد