لە رووی رەشبینیی هاووڵاتییانەوە عێراق لە پلەی یەكەم دێت

:: PM:07:44:20/02/2018 ‌

 بەپێی راپرسییەك كە دامەزراوەی گالوپ، ئەنجامی داوە، دەكرەوت لەبارەی  بوونی هەست و سۆزی رەشبینی لە سەر ئاستی جیهاندا عێراق بە پلەی یەكەم دێت.

 لە راپرسییەكی دامەزراوەی گالوپ Gallup كە لەسەر ئاستی جیهان ئەنجام دراوە، پێوەری هەستی رەشبینی و گەشبینی لای هاووڵاتییانی وڵاتان دیاری كراوە. لە راپرسییەكە 149 هەزار كەس لە 142 وڵاتی جیهان بەشدارییان تێدا كردووە.

 لە ئەنجامەكان دەركەوتووە كە هاووڵاتییان عێراق لە رووی بوونی هەست و سۆزی نەرێنی و رەشبینییەوە لە پلەی یەكەم دێت، دووەم وڵاتیش سوودان و ئێران لە پلەی سێیەم دێت، دواتر لیبیریا و ئەفریقیای ناوەڕاستیش لە پلەی پێنجەم دێت.

 لە رووی گەشبینی و بوونی هەست و سۆزی ئەرێنییەوە، پارگوای پلەی یەكەمی هەیە و كۆستاریكا پلەی دووەم و پەنەما پلەی سێیەم و فیلیپین پلەی چوارەم و ئۆزباكستان پلەی پێنجەم.

عێراق زیاتر لە 30 ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی دیكتاتۆریەت دابووە و نزیكەی 15 ساڵیشە بەدەست شەڕ و ململانێی تایفی و گەندەڵی دەناڵێنێ‌، كە زۆرجار رێكخراوەكان دەریان خستووە، ئەم رووداوانە كاریگەریی ئەرێنییان بەسەر خەڵكی عێراق هەبووە.

سەرچاوە / شەفەق نیوز



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل