كۆمپانیای تۆیۆتا نوێترین ئۆتۆمبێلی كامری بۆ ساڵی 2018 خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ساڵانی پێش‌و ئه‌مجۆره ئۆتۆمبێله سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینی، بۆیه تۆیۆتا بریاری دا له ساڵی 2018 ش په‌ره‌ی پێ بدات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای تۆیۆتا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ساڵی 2018 نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی جۆری كامری خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، كه یه‌كێك له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه و زۆر به‌شێوه‌یه‌كی جوان و دیزاینێكی ناوازه گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها دوای ده‌رچوونی كامری مۆدێل 2018 هه‌وادارێك و كڕیارێكی زۆری هه‌بوو.
به‌گوێره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه كه ده‌ڵێت، بزوێنه‌ری ئه‌م ئۆتۆمبێله به قه‌باره‌ی 2.5 لیتر كه هه‌شت گێڕی هه‌یه، هه‌روه‌ها توانای ئۆتۆمبێلی كامری ده‌گاته 301 ئه‌سپ و شه‌ش پستۆنه، هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 130 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ئاشكرای كرد كه نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 23 هه‌زار و 495 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه تا ئسته‌یش كڕیارێكی باشی هه‌یه.
كۆمپانیاكه سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پته‌و دروست كراوه، هه‌روه‌ها زۆر سه‌لامه‌ته بۆ خێزان، چونكه چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه و ده‌ركه‌وتووه یه‌كێكه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت دروست كراون.