نرخی دۆلار دابەزی

 

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی شوبات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 327دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 262 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 230 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  200 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و327دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە  122 هەزار و 500  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 122 هەزار و 500  دینار.

 

100 یۆرۆ: 152 هەزار  دینار.

 

100 پاو‌ند: 171هەزار دینار

 

100 هەزار تومەن:  26  هەزار  و 500 دینار

 

100 لیرەی توركی:  33 هەزار و 500  دینار.

 

100 یۆرۆ:123.222دۆلار

 

100 پاوند 139.855 دۆلار.

 

 



وشە - سلێمان تاشان


AM:09:52:21/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 878 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌