به پێی ئه‌و داتایانه‌ی ڕێكخراوی یونسێف بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ساڵانه نزیكه‌ی سێ ملیۆن منداڵ ڕاسته‌وخۆ دوای له‌دایكبوونیان، یان له مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیاندا ده‌مرن.
ڕێكخراوی یونسێف، ساڵانه داتای مردنی منداڵ ڕاسته‌وخۆ له مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیاندا بڵاو ده‌كاته‌وه، له ساڵی 2017 نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 600 هه‌زار منداڵ له مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیاندا مردن، ملیۆنێكیش له‌و منداڵانه ڕاسته‌وخۆ دوای له‌دایكبوون له ڕۆژَی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیاندا مردن.
به پێی ئه‌و داتایانه بێت، ڕێژَه‌ی مردنی منداڵ له مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا، له وڵاتی پاكستان، ئه‌فغانستان و دوو وڵاتی باشووری ئه‌فریقا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، زۆرترین مردنی منداڵ تیایاندا ڕووی داوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئومێدی مانه‌وه‌ی منداڵ به سه‌لامه‌تی و تووشنه‌بوونی حاڵه‌تی مردن له وڵاته‌كانی ژَاپۆن، ئایسله‌ندا و سه‌نگاپووره له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، ساڵانه ڕێژَه‌یه‌كی ئێجگار كه‌م منداڵ له‌و وڵاتانه له مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیاندا ده‌مرن.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه، هێنریتا ئاچ فۆر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی ڕێكخراوی یونسێف رای گه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی پار ژَماره‌ی مردن له منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵان بۆ نیوه دابه‌زیوه، به‌ڵام پێشكه‌وتنێكی ئاوا به‌رچاو له منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك مانگدا ڕووی نه‌داوه.