كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا هه‌ڵده‌ستێ به دروستكردنی نوێترین ئۆتۆمبێل له ساڵی 2018 كه به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دیزاینی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئۆدی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆدی ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش دروستی كردووه، ئه‌م ئۆتۆمبێله جۆر و مۆدێله‌كه‌ی "Audi A5"ه كه یه‌كێكه له باشترین و پڕ فرۆشترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئۆدی كه داهاتێكی باشی بۆ كۆمپانیاكه دابین كردووه.
وه‌ك كۆمپانیاكه روونی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه له مۆدێلی سووپه‌ره و یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله سپۆرتكراوه‌كان و ناو نراو" A5"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیاكه گرێنتی سه‌لامه‌تی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی داوه، له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كانی ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه حه‌وت گێری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 200 كیلۆوات و هێزی 252 ئه‌سپی هه‌یه و هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.0 لیتره.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ناوازانه و ئه‌و خێرایییه و ئه‌و بزوێنه‌ره‌ی كه ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌یه‌تی، نرخی ده‌گات به 42 هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.