له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی، مۆبایلێكی نوێی دروست كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز دروستی كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دیزاینی بۆ كردووه و لە 25/2 دا لە سەعات حەوت لە پێشانگا تەکنەلۆجییەکانی وڵاتی ئوردوندا دەیخاتە روو.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی مۆبایلێكی تری دروست كرد به ناوی "Galaxy A8+" كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێزه‌كانی كۆمپانیاكه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 6.00 ئینجه و روونییه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 1080 2220 x پیكسڵ، یه‌كێكه له به‌هێزترین شاشه‌كان له دنیادا.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی سامسۆنگ پاترییه‌كی 3500 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی باشی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 700، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگاپێكسڵه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی سامسۆنگ ڕامی چوار گێگا بایته و توانای هه‌ڵگرتنی ناوخۆیی 32 گێگا بایت و 256 گێگا بایتی هه‌یه، خێرایییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ئه‌م مۆبایله داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 508 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.