دانیشتووی هه‌ر وڵاتێك به پێی سه‌لیقه، جۆری بیركردنه‌وه، كه‌شوهه‌واوه، شێوازی هه‌ڵبژاردنی جوانی ژن لایان ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م كچه به شێوه‌ی جیاواز كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كان بگونجێت، خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه.
ئیستیر هۆنیگ ڕاگه‌یاندكارێكی ئه‌مه‌ریكییه و له كه‌ناڵێكی ڕادیۆ كار ده‌كات، له پێناو ناساندن و زانینی سه‌لیقه‌ی وڵاتانی دنیا بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانی ژنان، وێنه‌یه‌كی خۆی به بێ مه‌كیاج و به ساده‌یی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر وڵاتێك به پێی هه‌ڵبژاردنی خۆیان بۆ جوانی، ڕای خۆیانی له‌سه‌ر شێوازی مه‌كیاجكردن و خۆڕازاندنه‌وه پێ بڵێن.
دوای ئه‌وه‌ی له ڕاپرسییه‌كه‌ی ته‌واو بوو، به به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ ده‌سكاری مه‌كیاج و شێوازی قژ ڕێكخستنه‌كه‌ی كرد، شێوه‌ی خۆی خسته‌سه‌ر ژنی وڵاتانی تر كه به لای دانیشتووانی وڵاته‌كانه‌وه سه‌رنجڕاكێشن.
ئه‌م وێنانه له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرانه‌وه، دانیشتووانی هه‌ر وڵاتێك كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڕاست ئه‌و جۆره ژنه‌یان به‌لاوه جوانه كه ئه‌م كچه خۆی هێناوه‌ته سه‌ر شێوه‌یان.
ئه‌مه‌ش ڤیدیۆی وێنه‌كانییه‌تی: